سوید، دیسان مەدالیای زێڕینی بردەوە

سوید لە یارییەکانی زستانەی ئولەمپیکدا دیسان سەرکەوتن بە دەست دێنێت و تا ئێستا سێ زێڕ، زیوێک و دوو بۆرۆنز هەبووە. دوایین قارەمانانی برەوەی سوید مارکوس هێلنر و یوان ئۆلسۆن کە بەڕیز زێڕ و بۆرۆنزیان وەرگرت.

مارکوس هێلنر گوتی ئەمە خەونی منداڵیم بوو و هەمیشە ئارەزووم بووە کە باشترین کەس بم لە دنیادا.

تیپی سویدیی (Tre Kronor) ئەمڕۆ بە سێ هیچ لە فینلەندی بردەوە و ڕەنگە لە کێبەرکییەکانی هەرە دواییدا، بەرامبەر سلۆڤاکیا یا نەرویژ دەرکەون.

تیپی نەتەوەیی هاکیی ژنانی سوید ئەمڕۆ لە بەرامبەر ئەمریکادا کێبەرکێی هەیە و هیوای ئەوە هەیە کە دوو تیپی ژنان و تەنانەت پیاوان لە ڕاکردنی خێراشدا چەند خەڵاتێک وەرگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".