Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دزی لە بەساڵاچوان زۆر بووە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 22 februari 2010 kl 13.22

لە ماوەی دوو وەرزی پاییز و زستاندا گەلێ جار، تاقمی دزان بە جلی ساختەی پۆلیسەوە، چوونەتە ناو ماڵی پیرانەوە و دزییان لێ کردوون. ئەم دزانە کە لە تاقمی دە تا پازدە کەسیدا بوون لە پارێزگای ستۆکهۆڵم و سوێرملەند و هەرێمی سوندسڤاڵدا زۆر چالاک بوون. بە پێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردۆتەوە ساڵی ڕابردوو ٧٢ شکایەت لەمبارەوە لای پۆلیس تۆمار کرا کە ٦٠یان لە ستۆکهۆڵم بوون.

تاقمەکە قوربیانی خۆیان لە ڕێی زانیاریی تەلەفۆن و لە ڕێی ئینترنێتەوە دەدۆزییەوە و پێشتر ئامادەکاریی دزییەکەیان دەکرد. بۆ نموونە دەیانگوت پۆلیسن و لە بەر ئەوەی دزی لەم ناوچەیەدا زۆر بووە، ئەوا دەیانەوێ سەردانی ماڵەکەیان بکەن. کە دەچوونە ماڵێش، داوایان لێ دەکردن کە شتە گرانباییەکانیان بێنن تا هەڵسەنگاندنی نرخیان لە سەر بکرێ و وێنەیان بگیرێ و لەگەڵ خۆیان بیبەنە نووسینگەی پۆلیس. هەروەها پارەی نەغدیش نیشان بدەن تا ژمارەکانیان یادداشت بکرێن.

سەرۆکی تیمی توێژینەوەی پۆلیسی ستۆکهۆڵم دەڵێ زیاتر لە یەک میلیۆن کرۆن بەم شێوەیە لە بەساڵاچوان دزراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".