پەیوەندییەکانی دڵ، دەبێ لە ستۆکهۆڵمیش بکرێن

نەخۆشخانەی کارۆلینسکا دژی بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری کۆمەڵایەتی (Socialstyrelsen) دەوەستێتەوە کە دەڵێ لە هاوینەوە گشت پەیوەندکردنەکانی دڵ لە ستۆکهۆڵم ڕاگیرێن. ئەم بڕیارە هەفتەی رابردوو گیرا و ڕاگەیەنرا کە لە هاوینەوە دەبێ گشت پەیوەندکردنەکانی دڵ، تەنیا لە کلینیکەکانی نەخۆشخانەی سالگرێنسکا لە یۆتێبۆری و نەخۆشخانەی سکۆنێ لە لوند بکرێن.

بەرپرسانی بەشی پەیوەندیی دڵی نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم لە وتارێکدا کە ئەمڕۆ لە لاپەرەی دێباتی سڤێنسکا داگبلادێتدا بڵاو بۆتەوە گوتوویانە کە هەروا درێژە بە کاری خۆیان دەدەن چونکە ئەو بڕیارەی دراوە، لایەنگرانە بووە. واتا ئەو بڕیاردەرە خۆی سەر بە نەخۆشخانەی لوند بووە.

چوار دوکتۆری بەشی پەیوەندیی دڵی نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە وتارەکەی خۆیاندا داوای ئەوەیان کردووە کە هەڵسەنگاندنێکی نوێ لەم بارەوە بکرێت تا بڕیارێکی بێلایەنانە و دروستیش لەم پرسەدا بدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".