حیزبی چەپ، لە تلەڤزیۆندا ڕیکلامی هەڵبژاردن ناکات

حیزبی چەپ، ڤێنسترپارتیێت، تەنیا پارتیی سویدە کە بڕیاری داوە لە ڕەوتی هەڵبژاردنی پاییزی ئەمساڵی پەرلەماندا، مایەگوزاری لە سەر ریکلامی تلەڤزیۆن نەکات، ئەویش لەبەر هۆی ئابووری. حیزبی ژینگە، میلیۆپارتیێت، کە پێشتر لەگەڵ حیزبەکانی دی دا ڕێک کەوتبوو کە ڕیکلامی تلەڤزیۆنی بۆ هەڵبژاردن نەکات، ئەوا ئێستا خەریکی تۆمارکردنی فیلمێکە بۆ نیشاندان لە تلەڤزیۆندا. سوسیال دیمۆکراتەکان و حیزبەکانی بەرەی بورژوا هەموویان ڕایانگەیاندووە کە کات بۆ ڕیکلامی هەڵبژاردن لە تلەڤزیۆنی چوار دەکڕن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".