ژمارەی کەمی تەختی نەخۆشخانەکانی سوید، گرفت دەنێتەوە

نەخۆشخانەکانی سوید لەم شازدە ساڵەی ڕابردوودا، ژمارەی تەختەکانیان نیوە بووە. پێش لە شازدە ساڵ، ٥٢ هەزار تەخت بۆ نەخۆشان هەبوون کەچی ئێستا ژمارەیان گەیشتۆتە ٢٦ هەزار. ئەمەش وای کردووە کە سوید لە ناو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری و گەشە (OECD) دا کەمترین ژمارەی تەختی بۆ نەخۆشان لە نەخۆشخانەکانیدا هەبێت. دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری کۆمەڵایەتی ئێستا چاوەدێریی خۆی بە سەر نەخۆشخانەکانی وڵاتدا زیاتر کردووە و پێی وایە ئەمە مەترسییەکی گەورە بۆ ئاسایشی نەخۆشان دەنێتەوە. ئەم کارگێڕە حوکوومەتییە دەیەوێ بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای شوێنی کار، سەردانە کوتوپرەکانی خۆی لە نەخۆشخانان بۆ چاوەدێریی لەم بارەوە، پتر بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista