سه‌رما نرخی کاره‌بای گران کردووه‌

سه‌رمای زۆر و وه‌ستانی بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی  وزه‌ی ئه‌تۆمی دوو له‌و هۆکارانه‌ن که‌ نرخی کاره‌بایان به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز کردۆته‌وه‌، کارێک وه‌زیری بازرگانی مۆد ئولوفسۆنی بێزار کردوه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌مڕۆ بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکی کۆمپانیاکانی کاره‌بای بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و پرسه‌ کرد.

- له‌ کاری خاوه‌نی بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ناڕازیم، ده‌مێکه‌ په‌یمانیانداوه‌ کاره‌کانیان به‌ڕێکوپێکی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، په‌یمانه‌که‌یان نه‌بردۆته‌ سه‌ر و که‌ واش نه‌که‌ن مانای ئه‌وه‌یه‌ وه‌زیری بازرگانی مۆد ئولوفسۆن ده‌ڵێت که‌ ده‌بێت کاره‌با له‌ وزه‌ی ئاو ده‌ربهێنین ئه‌مه‌ش بۆ خۆی مانای که‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی خه‌زێنه‌کانه‌ واتا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاره‌با.

به‌هۆی کاری نوژه‌نکردنه‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی بنکه‌کان یان داخراون یاخود نیوه‌ کار ده‌که‌ن، کاتێکیش وزه‌ی ئه‌تۆمیی وه‌ک چاوه‌ڕوانکراو به‌رهه‌م نه‌یه‌ت نرخی کاره‌با به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژه‌ زۆر سارده‌کاندا به‌رز ده‌بێته‌وه‌. چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا نرخی کاره‌با له‌ ئاستی ئاسایی ده‌ربچێت و وه‌ک ئێستای گران بێت. کارێک وه‌زیری بازرگانی مۆد ئولوفسۆنی نیگه‌ران کردووه‌ و سه‌رۆکی کۆمپانیاکانی کاره‌بای ئێ ئۆن، فۆرتوم و گه‌وره‌ کۆمپنایای ده‌وڵه‌تیی ڤاته‌نفالێ بۆ باس کردن له‌ هۆکاره‌کانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاره‌با بانگه‌شه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌ک کردووه‌. 

- ناکرێت ئه‌م بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ هه‌ر ئاوها به‌رده‌وام بێت،  ئێمه‌ په‌یمانمان پێدرا که‌ بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی وه‌ک پێویست کاربکه‌ن و چه‌ند جارێک له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌کانیانه‌وه‌ واده‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌یان گۆڕیوه‌، مۆد ئولوفسۆن ده‌ڵێت به‌ڵام به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌و بنکانه‌ په‌یمانه‌کانی خۆیان به‌ جێ نه‌هێناوه‌. 

گرانبوونی نرخی کاره‌با که‌ له‌ بۆرسه‌ی کاره‌بای ،نوردپول، به‌ ڕوونی ده‌رکه‌وت چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کڕیاره‌کانی کاره‌با له‌ فاکتوره‌ یاخود وه‌سڵی پاره‌ی کاره‌بای ئه‌م مانگه‌یاندا هه‌ستی پێ بکه‌ن، به‌راورد به‌ مانگی فێبراواری ساڵی ڕابردووه‌ نرخی کاره‌با دووجا گرانبووه‌. به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و کڕیارانه‌ی ڕێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی کاره‌بادا له‌سه‌ر نرخی ناجێگیر بووه‌، ریۆرلیگت پریس. نزیکه‌ی نیوه‌ی هاوڵاتیان له‌م جۆره‌ ڕێکه‌وتنه‌ واتا نرخی ناجێگیر له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی کاره‌بادا ده‌یان به‌ستێته‌وه‌ زۆریشیان هیچ ڕێکه‌وتنێکیان نییه‌، ئه‌و که‌سانه‌شی له‌هه‌موان زیاتر گرانی کاره‌با له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت ئه‌و خاوه‌ن ڤیلایانه‌ن که‌ بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان کاره‌با به‌کار ده‌هێنن.

  - به‌ پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی من نرخی گرانی کاره‌با به‌رده‌وام ده‌بێت، پێم وایه‌ له‌ماوه‌ به‌هاریش نرخی کاره‌با گران ده‌بێت، سیگ ئێریکسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕی تایبه‌ت له‌ کۆمپانیان ڤاته‌نفاڵ ده‌ڵێت به‌ڵام نرخه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ ئێستا گران نابێت، به‌ڵام هۆکاری به‌رده‌وامبوونی نرخی گرانی کاره‌با له‌ چه‌ند مانگی داهاتودا په‌یوه‌ندی به‌ که‌مبوونه‌ی ئاوی خه‌زێنه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌، واته‌ گه‌ر بێت و بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمیش بکه‌ونه‌وه‌ کار چاوه‌ڕێ ده‌کرێت نرخی کاره‌با هه‌ر گران بێت. 

هه‌رچه‌نده‌ پسوڵه‌ی کاره‌بای ئه‌م مانگه‌ ڕه‌نگه‌ قورس له‌سه‌ر کاسه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ بکه‌وێت که‌ نرخی کاره‌بایان نا جێگیره‌ که‌چی ،تێلییه‌ ئێنێرخی، یه‌کێکه‌ له‌و کۆمپانیایانه‌ی کڕیارانی هان ده‌دات کاتێک ڕێکه‌وتنی کڕینی کاره‌با له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کدا ده‌به‌ستن له‌سه‌ر نرخی ناجێگیر ڕێکه‌ون.

- من ڕێنمایی کڕیاران ده‌که‌م له‌کاتی په‌یمانبه‌ستن له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی کاره‌بادا،  له‌سه‌ر نرخی ناجێگیر رێک بکه‌ون ئاخر ئه‌و کاره‌با گرانه‌ی که‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا ده‌یبینین به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌ی ئه‌مساڵ و کێشه‌ی بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام زستان ته‌واو ده‌بێت و سه‌رچاوه‌کانی کاره‌با له‌ ماوه‌ی داهاتوودا پڕ ده‌بنه‌وه‌.  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای تێلیه‌ ئێنێرخی یوان ئیۆنێل ده‌لێت دیاره‌ خۆ به‌ستنه‌وه‌ به‌ نرخی جێگیره‌وه‌ ئا له‌م کاته‌دا که‌ نرخی کاره‌با گران بووه‌ کارێکی باش نییه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".