ژماره‌ی پێشوه‌خت خانه‌نشینکراوان که‌م بۆته‌وه‌ و لاوه‌ خانه‌نشینکراوه‌کان ژماره‌یان زیادی کردووه‌

له‌ماوه‌ی چل ساڵدا هه‌رگیز وه‌ک ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی  ژماره‌ی پێشوه‌خت خانه‌نشینان که‌م نه‌بووه‌، ساڵی ڕابوردوو ته‌نها 22 هه‌زار که‌س پێشوه‌خت خانه‌نشین کراون که‌مبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ گۆرانکارییه‌کی مێژوویی چاوی لێ ده‌کرێت.  هۆکاری ئه‌م که‌مبوونه‌وه‌یه‌  گۆڕینی ڕێساکانی بیمه‌یه‌. به‌ڕای ژون دوتریو له ده‌ستگه‌ی پشکنینی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.  

- پێش هه‌موو شتێک ئه‌بێت ئه‌م گۆڕانکارییه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕانکاریانه‌وه‌ ببینرێت که له‌ مانگی یولی ساڵی 2008 له‌ رێساکاندا به‌ مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشنوسکردن و پێشوه‌خت خانه‌نشینی کران.

ساڵی 2004 که‌ ژماره‌ی پێشوه‌خت خانه‌نشینان له‌ ته‌مه‌نی نێوان 16 تا 64 ساڵیدا گه‌شتبووه‌ 73 هه‌زار که‌س ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابوردوودا که‌مبۆوه‌ بۆ 22 هه‌زار که‌س. به‌ڵام هۆکاری ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌یه‌ ته‌نها گۆڕینی رێساکان و توندکردنه‌وه‌یان نییه‌ هۆکارێکی تر گۆرانی تێگه‌شتن و تێڕوانینی هاوڵاتیانه‌ بۆ بارودۆخی خانه‌نشینی به‌ڕای  به‌ڕێوه‌به‌ری بیمه‌ له‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی فێۆرشێکرین کاسسان، سڤانتێ بۆری.

-                                                       - له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆر به‌ ڕوونی ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ خانه‌نشینیی نه‌ مانای ژیانێکی باشتره‌ و نه‌ ته‌ندروستی باشتر ده‌کات، به‌ڵکه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مرۆڤ له‌ زۆر لایه‌نی گرنگی ژیان دا ده‌برێت و بۆ نموونه‌ کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی خاوه‌ن کاره‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌بێت.  

سڤانتێ بۆری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێک له‌و پلان و پرۆژانه‌ی ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی ده‌کات که‌ به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ کاردۆزگه‌، ئاربێتسفیۆرمێدلینگه‌ن، په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌ویش بۆ چالاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشنوسکراوان به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ کاره‌ کۆنه‌کانیان یان دۆزینه‌وه‌ی کاری نوێ بۆیان، ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ بۆ چالاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشنوسکراوان گۆڕانکاری نوێن به‌راورد به‌ ڕابوردوو به‌ڕای سڤانتێ بۆری.

 نه‌خۆشنوسکراوان و پێشوه‌خت خانه‌نشینکراوان له‌مێژه‌ پرسێکی سیاسی گرنگبووه‌، وئاخر تا ئیستا نزیکه‌ی نیو ملیۆن سویدی پێشوه‌خت خانه‌نشینکراون، واتا پێش ته‌مه‌نی یاسایی  به‌هۆی جیاواز خانه‌نشین کراون، خه‌رجییه‌که‌شیان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت سێ جار زیاتره‌ به‌راورد به‌ سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌کانی بواری بۆ نموونه‌ پرسه‌ یاساییه‌کان. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006 دا به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی بۆرژوا ئه‌م پرسه‌یان به‌هه‌ند گرت و ناویان لێان په‌ڕواێزکه‌وتن، ئوتانفیۆرشکاپ. و په‌یمانی چاره‌سه‌ریان دا، هه‌ر بۆیه‌ له‌ سالێ 2008دا ڕیساکانی ئه‌و بواره‌ توندکرانه‌وه‌ و له‌و کاته‌وه‌ ژماره‌ی نه‌خۆشنوسکاراوان و پێشوه‌خت خانه‌نشینکاراوان که‌م بۆته‌وه‌   

به‌ڵام که‌سانێک‌ که‌ ده‌بوا له‌ پێش ئه‌و گۆڕانکاریانه‌وه‌ خانه‌نشین بکرانایه‌ و به‌هۆی گۆرینی ڕێساکانه‌وه‌ خانه‌نشین نه‌کران ، ئه‌و که‌سانه‌ سه‌رقاڵی چین و چۆن خۆ ده‌ژێنن  کاریان هه‌یه‌ یاخود به‌ جۆرێکی تری کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نموونه‌ سۆسیال بیدراگ ده‌ژین پرسیارێکه‌ وه‌ڵامه‌که‌ی هێشتا ڕوون نییه‌. یۆن دوتریو، له ده‌ستگه‌ی پشکنینی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و گرنگترین پرسیارانه‌ی له‌ وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌کۆڵینه‌وه‌.

- لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به‌ که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی پێشوه‌خت خانه‌شینکراوان له‌ دوای گۆڕینی ڕێساکان له‌ ساڵی 2008وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ چاره‌نوسی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌بوا خانه‌نشین بن  چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ مانگی مایی 2011 دا ده‌ربکه‌وێت. لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و پرسه‌ گرنگه‌ به‌ڕای ژۆن دوتریو، ئاخر مه‌به‌ست له‌ که‌مکردنه‌وی پێشوه‌خت خانه‌نشینکراوان چالاککردنه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی کار بوو بۆیان نه‌ک په‌ڕاوێز که‌وتنیان به‌جۆرێکی تر. 

له‌ کاتێکدا ژماره‌ی پێشوه‌خت خانه‌نشینکراوان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مبۆته‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و لاوانه‌ی خانه‌نشین ده‌کرێن زیادی کردووه‌. له‌نێوان ساڵانی 2004 تا 2009 ژماره‌یان له‌ 4500 وه‌ بۆته‌ 6000 لاوی خانه‌نشینکراو.  هۆکارێک ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌بێت که‌ له‌حاڵی حازردا وه‌رگرتنی کۆمه‌کی چالاکیی ،ئاکتیڤیتێتس ستیۆد، که‌ تایبه‌ته‌ به‌ که‌سانی خوار 30 ساڵ ئاسانبۆته‌وه‌ له‌کاتێکدا وه‌رگرتنی ببیمه‌ی نه‌خۆشی بۆ که‌سانی 30 ساڵ و سه‌رو 30ساڵ سه‌خته‌، به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ریده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی ئادریانا لێنده‌ر که‌ هه‌روه‌ها پێی وایه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ له‌ داهاتوودا وه‌ک ئێستا نابێت. 

- حوکوومه‌ت ئه‌م پرسه‌ی زۆر به‌لاوه‌ گرنگه‌ و ئاگاداری ئه‌و کێشه‌یه‌ن، به‌ڵام گه‌ر من ڕاست تێگه‌شتبم پێ ناچێت کاتیان بۆ چاوخشان به‌م پرسه‌دا هه‌بوو بێت، ئاخر پرسی تری زۆر هه‌بوون له‌ بواری ببیمه‌ی نه‌خۆشنسکراواندا چاره‌سه‌ربکرێت و له‌به‌رگیراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".