پۆلیس له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری ستۆکهۆڵمدا به‌ به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌ن

ساڵانێکه‌ پۆلیس به‌ ئه‌رکی گرتووه‌ بنکه‌ له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی ـ بۆ نموونه‌ ـ ستۆکهۆڵمدا دابمه‌زرێنت که‌ خه‌ڵکی‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ده‌ره‌کیی لێ نیشته‌جێن. ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وی ئاسووده‌یی فه‌راهه‌م بکه‌ن و متمانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌یش به‌ پۆلیس زیاد ببێت. ئه‌مه‌یش له‌ ڕێی پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی پۆلیسه‌وه‌ به‌ دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌وه‌ دابین ده‌بێت ئه‌گه‌ر پۆلیس زۆر به‌ ده‌ره‌وه‌ بن. له‌ براندبێریه‌نی هانینگێدا بنکه‌یه‌کی نوێی پۆلیس دامه‌زرێنراوه‌ که‌ هه‌رزه‌لاوی ناوچه‌که‌ی لێ بوونه‌ته‌ دوو به‌شه‌وه‌. هه‌یانه‌ هه‌بوونی بنکه‌که‌ به‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ ده‌زانن دایکوباوک و خوشکوبرای بچووکیان ئیتر به‌ ئاسووده‌ییه‌وه‌ دێن و ده‌چن، هه‌شیانه‌ له‌ ئاستیدا نیگه‌رانن و ده‌ڵێن که‌ پۆلیس به‌ پیرمانه‌وه‌ دێن و قسه‌ ده‌که‌ن هه‌ر ده‌ڵێی تۆمه‌تمان لێ ده‌نێن.

به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی پۆلیسی ئه‌وێ ـ توماس باککێبوو ـ له‌ کاره‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی خۆیان ڕازییه‌ و ده‌ڵێ ئێمه‌ی پۆلیس ده‌مانه‌وێ به‌شێکی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی ئێره‌ بین و هه‌بین و به‌ غه‌واره‌ و غه‌ریبی ئێره‌ دانه‌نرێین. دیاره‌ ئه‌م کاره‌مان باسێک بۆ چووه‌ته‌ سه‌ر و به‌و هیوایه‌وه‌ین ئه‌م کاریگه‌رییه‌ باشه‌مان هه‌ر به‌رده‌وام بێت.

ئه‌م بنکه‌ی پۆلیسه‌ هه‌رزه‌لاوه‌که‌ی براندبێریه‌نی به‌ ئامانجی کاره‌کانی خۆی گرتووه‌ و به‌پێی قسه‌کانی به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌ی به‌کارهێنانی زۆری نارکۆتیکه‌ و به‌نگه‌مه‌نی له‌ حاڵی حازردا گه‌وره‌ترین کێشه‌ی بۆ لاوانی گه‌ڕه‌که‌که‌ ناوه‌ته‌وه‌ و له‌نیویاندا بره‌وی سه‌ندووه‌ و ئه‌وان به‌ کارێکی ساغی ده‌زانن حه‌شیش و شتی وا بکێشن که‌ شتێکه‌ نیگه‌رانیی بۆ ئێم ناوه‌ته‌و و که‌ شتێکیشه‌ هه‌موو ستۆکهۆڵمی گرتووه‌ته‌وه‌ و ناچاری کردووین ئه‌رکێکی زۆر به‌ خه‌رج بده‌ین و که‌سانی وایان بگرین و تا بۆیان ڕوون ببێته‌وه‌ که‌ نارکۆتیکه‌ چ زیان مه‌ترسییه‌کی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ کار ببه‌ن.

کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی پۆلیس له‌ گه‌ره‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری ستۆکهۆڵمدا ساڵی 2006 ده‌ست پێ کرا و تا به‌هاری ئه‌مساڵ درێژه‌ی ده‌بیت و له‌وه‌ولا 27 بنکه‌ی پۆلیس له‌ سه‌رانسه‌ری پارێزگه‌ی ستۆکهۆڵمدا دابین ده‌بێت. ئه‌مه‌ کارێکه‌ کارین گیۆتبلاد ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ کردووه‌ که‌ سه‌رۆکی پۆلیسی پارێزگه‌که‌یه‌ و ئامانجی ئه‌م کاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که ژماره‌ی پۆلیس له‌و ناوچانه‌دا زیاد بکرێن پرسی تێکگونجانی کۆمه‌ڵایه‌تی و تاوانکاریی هه‌رزه‌کاران به‌شێکی کێشه‌کانی پێکه‌وه‌ ده‌نێن. به‌پێی بێنت نیلسۆن که‌ له‌ نووسینگه‌که‌ی سه‌رۆکی پۆلیسی پارزگه‌دا قۆمیسه‌ره‌ ئاسووده‌یی خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌و ناوچه‌ و گه‌ڕه‌کانه‌ له‌م کاره‌دا به‌ ئامانجی سه‌ره‌کی گیراوه‌.

ئه‌م کاره‌ شتێکی تاکوو ئاستێک نوێ بووه‌ و زۆرێکی لێ دڵنیا نه‌بوونه‌ و دیاره‌ کارکردن له‌ به‌شێکی ئه‌م ناوچانه‌دا قورسه‌، بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پۆلیسێکی وا ئاماده‌ نه‌بوونه‌ کاریان لێدا بکه‌ن، به‌ڵام بێنت نیلسۆن ده‌ڵێت ئیتر کێشه‌مان له‌م بواره‌دا نه‌ماوه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌مان پۆلیس بۆ ئه‌م ناوچانه‌ هاتوونه‌ته‌ ڕیز که‌ کاتێکی وای نه‌کێشاو و بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌کێک پۆلیسی پێویست داه‌زرێنراوه‌.

که‌ پۆلیس له‌نێو خه‌ڵک و به‌ به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌ بن، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وه‌ک دروشم به‌سه‌ر زاری سیاسه‌تکار و به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیسه‌و بوو، وه‌زیری داد بیاتریس ئاسک و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باڵای پۆلیسی وڵات به‌ پێویستیان گرتووه‌ که‌ پۆلیس له‌ شه‌قام و مه‌یدانه‌کاندا به‌رچاو بکه‌ون. به‌ڵام ئه‌مه‌ کارێک نییه‌ هه‌موو لایه‌ک به‌ باشی زانیبێت به‌ڵکه‌ ماتس مێلین که‌ سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌ل بۆ کاروباری یاسایه‌ نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه‌ که ئه‌م جۆره‌ ڕه‌وتاره‌ گرفت بۆ کالێک سکاڵای دژ به‌ تاوانکاری، خێرا و کاریگه‌ر و یاساپارێزانه‌ تاوتوو ناکرێت و له‌مه‌وه‌ بۆم ده‌رکه‌وتووه‌، ماتس مێلین ده‌ڵێت که‌ سیاسه‌تکار و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس کاری ئاسایی پۆلیس له‌ پێشتر ده‌گرن واته‌ که‌ پۆلیس له‌ شه‌قام و مه‌یدانه‌که‌دا هه‌بن.   

ماتس مێلین ئه‌گه‌رچی گرنگی و بایه‌خی کاری پۆلیسی گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری ستۆکهۆڵم ده‌زانێت، ده‌ڵێت به‌ڵام به ‌لای تاکی هاووڵاتییه‌وه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کاتێک سکاڵای دژ به‌ تاوانکارێک به‌ پۆلیس ده‌دا،  پۆلیس بۆی دیار بخات که‌ سکاڵاکه‌ی به‌ گرنگ ده‌گرێت و به‌ لای که‌مه‌وه‌ لێی ده‌کۆڵێته‌وه‌.

کارین گیۆتبلاد که‌ کاری دابینکردنی پۆلیسی له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری ستۆکهۆڵمدا گێڕاوه‌، ئاندریاس فالیێن گوته‌بێژیه‌تی له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌کانی ماتس مێلینه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و کاری ساڵێکی له‌مه‌وبه‌ری ئێمه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ که‌ دیاره‌ به‌و جۆره‌ ئه‌نجام دراون که‌ ئه‌و ده‌ڵیت، به‌ڵام له‌وساوه‌ گه‌لێک چاککاریمان جێبه‌جێ کردووه‌ که‌ کێشه‌کانمان پێ ڕه‌واندوونه‌ته‌وه‌

کاری لێوه‌کۆینی ئێمه‌ له‌ شه‌قامه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات، جا پۆلیسی زۆرمان که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ن مانای وایه‌ کاتی زیاتریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌ جێی ڕووداوه‌کاندا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ ئێمه‌ جۆرێک کار پێشی جۆرێکی تر ده‌خه‌ین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".