عه‌بدوڵلای موهته‌دی له‌ ستۆدیۆی زایه‌ڵه‌دا

عەبدوڵڵای موهتەدی سەرۆکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، هەر ئێستا لە سویدە و ئەم بەیانییە لە هۆڵی یانەی حیزبی لیبرالی گەل، فۆلکپارتیێت، لە بینای پەرلەمانی سوید سمینارێکی بۆ ئامادە کرا تا لە سەر بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێران و بزاڤی سەوز بدوێ و ڕوانگەی خۆی و حیزبەکەی لە سەر دوایین ئاڵوگۆڕەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش ڕوون بکاتەوە. موهتەدی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردیی ڕادیۆی نێونەتەوەیی سویدیش، هەر لەم کێشانە دوا.

هەر لەم پەیوەندییەدا:

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".