ئه‌و که‌سانه‌ی‌ بڕوانامه‌ی خوێندنی ئاماده‌ییان نییه‌ زیاتر بێکار ده‌بن

زیاتر له‌ 100.000 که‌سی بێکار ـ یومناسیه‌ت ـ خوێندنی ئامده‌ییان ته‌واو نه‌کردووه‌ و ده‌ستگه‌ی کاردۆزگه‌ ـ ئاربێتسفۆرمێدلینگه‌ن ـ پێشبینی ده‌کات که‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ بگاته‌ 150.000 که‌س. ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ ده‌که‌وێت که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی کۆتایی خوێندنی ئامده‌ییان به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌ سه‌ختتر کاریان ده‌ست ده‌که‌وێت. کاره‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ خوێندنی باڵایان به‌ ده‌ست هێناوه‌. هۆکان گوستاڤسۆن پێی وایه‌ که‌ که‌سانێکی زۆر ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵده‌گرن و هه‌ر بۆیه‌ بڕوانامه‌ش به‌ ده‌ست ناهێنن.

گابی یه‌کێک له‌و لاوانه‌یه‌ که‌ وازی له‌ خوێندن هێناوه‌ و ده‌ڵێت من له‌ خوێندنگه‌ زیره‌ک بووم، به‌ڵام تاقه‌تی خوێندنم نه‌مابوو. باووکم زۆری لێ ده‌کردم که‌ ده‌بێت بخوێنم، منیش ڕێگا چاره‌یه‌کم بۆ خۆم دۆزیه‌وه‌، که‌ ده‌رسه‌کانم نه‌خوێنم تا نمره‌کانم خراپ بن. گابی ئێستا له‌ سه‌رتاشخانه‌که‌ی باووکی کار ده‌کات و زۆر ڕازییه‌. به‌ڵام هۆکان گوستاڤسۆن له‌ ده‌ستگه‌ی کاردۆزگه‌ پێی باشه‌ گابی و ئه‌و 100.000 که‌سه‌ی دیکه‌ش ده‌رسه‌کانیان دووباره‌ بخوێننه‌وه‌، چوونکه‌ ئه‌گه‌ر بێت و کاریشیان ده‌ست بکه‌وێت له‌ قه‌یرانێکی ئابووریی تازه‌دا ئه‌وان یه‌که‌م که‌س ده‌بن کاره‌کانیان له‌ ده‌ست بده‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".