سوودی بانکه‌کان به‌رز ده‌بنه‌وه‌

بانکی ناوه‌ندی سودی قه‌رزه‌کان له‌ هاووین یان له‌ سه‌ره‌تای پاییزدا به‌رز ده‌کاته‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌رۆکی بانکی ناوه‌دنی ـ ستێفان ئینگڤه‌ ـ ڕایگه‌یاند و باسی له‌ مه‌ترسیه‌کانی نرخی خانوو به‌ره‌ کرد و وتی که‌ بانکه‌کان ده‌بێت هۆشیارتر بن و کاتێک قه‌رز به‌ مه‌به‌ستی خانووکڕین ده‌ده‌ن ده‌بێت هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی بکه‌ن. پشکنینی دارایی سوێد ده‌یه‌وێت که‌ سنورێک دیاری بکرێت بۆ قه‌رزپێدانی کڕینی خانووبه‌ره‌. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی بانکی ناوه‌دنی  ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وانێش لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کیان له‌ مه‌ڕ هه‌ڵسه‌نگاندی بارودۆخی بازاڕی خانووبه‌ره‌ی سوێد به‌ کار خستووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".