Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

باجی هاتووچۆ هه‌روه‌ها له‌ یوتوبوری

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 mars 2010 kl 16.33

حکومه‌تی سوید ده‌یه‌وێت که‌ باجی هاتووچۆی ڕیگه‌وبان ـ ترێنگسێلسکات ـ له‌ شاری یوتوبوریش دا‌بمه‌زرێنێت، وه‌زیری دارایی ـ ئاندێرش بۆری ـ ده‌ڵێت به‌ هاتنه‌ ئارای ئه‌م ڕیسا تازه‌یه‌ ته‌نگه‌به‌ره‌یی که‌م ده‌بێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ژینگه‌یه‌کی خاوێنترمان ده‌بێت. ئه‌م پێشنیازه‌ به‌ هاوفکریی ده‌ستگه‌ی هاتووچۆ و ڕیگه‌وبان ـ ڤه‌گڤه‌رکه‌ت ـ و  شاره‌وانی یوتوبوری‌ به‌رز کراوه‌ته‌وه‌. مه‌به‌ست له‌ باجی هاتووچۆی ڕیگه‌وبان ئه‌وه‌یه‌ که‌ جاده‌ و ڕیگه‌کانی ناو جه‌رگه‌ی شار ترافیکی که‌متریان له‌ سه‌ر بمێنێت و هه‌روه‌ها پۆخڵی که‌متر به‌ره‌ڵا بکرێت. له‌ پێشنیازه‌که‌دا هه‌روه‌تر هاتووه‌ که باجه‌که‌ ڕۆژانی ئاسایی له‌ نێوان کاتژمێر 6 ـی به‌یانی تا 18.29 خوله‌کی سه‌ر له‌ئێواره‌دا بدرێت . پێ ده‌چیت ڕێسا تازه‌که‌ له‌ 1 یانواری 2011 دا به‌ کار بخرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".