تووشیی سه‌رما له‌ یوتوبوری کێشه‌ ده‌نێته‌وه‌

یه‌کێک له‌ بۆرییه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌کانی ئاوو له‌ شاری یوتوبوری به‌ هۆی سه‌رماوه‌ شکا‌. پێده‌چێت درزه‌که‌ چه‌ند ڕۆژێک بخایه‌نێت تاکوو چاک بکرێته‌وه‌ و کاریگه‌ری ده‌بێته‌ سه‌ر ئاووی ناو ماڵه‌کانی یوتوبوری و داوا له‌ دانیشتووانی شاره‌که‌ کراوه‌ که‌ ده‌ست به‌ ئاو ڕشتنه‌وه‌ بگرن و خۆ له‌ حه‌مام کردن بپارێزن. له‌ نزیک جاده‌ی سه‌ره‌کی 40 نزیکه‌ی نیو مه‌تر ئاو به‌رز بووه‌ته‌وه‌، ـ ئانا ڤیلێن ـ که‌ له‌و نزیکانه‌ ده‌ژیت ده‌ڵێت وا هه‌ست ده‌که‌م له‌ شوێنێکی دیکه‌م، ئه‌م هه‌موو ئاوه‌ زۆر دیمه‌نێکی ترسناکه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".