ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی پاره‌ی زیاده‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌

ساڵی پار ده‌سته‌گی بیمه‌ی گشتی ـ فۆرشه‌کرینگس کاسان ـ 16 ملیارد کرۆن    پاره‌ی زیاده‌ی به‌ ئه‌ندامانی داوه‌، ئه‌مه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکدا ده‌رکه‌وتووه‌ و زۆربه‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ بڕیاری هه‌ڵه‌ی‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی و زانیاری هه‌ڵه‌ی نه‌خوازراو له‌ لایه‌ن تاکه‌ که‌سانه‌وه‌. یواکیم یارنرید به‌رپرسی چالاکیه‌کانه‌ له‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی و پێی وایه‌ که‌ به‌شێکی ئه‌م هه‌ڵانه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ که‌ هه‌ندێک جار که‌سه‌کان پێیان وایه‌ ‌مافی وه‌رگرتنی ئه‌و قازانجه‌یان هه‌یه‌، یان به‌ باشی ئاگایان له‌ کاره‌کان نییه‌،یارنرید ده‌یشڵێت ده‌کرێت ‌ ئێمه‌ش وه‌ک ده‌ستگه‌یه‌ک ڕوون و ئاشکرا نه‌بووبین له‌ بڵاوو کردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کانماندا. به‌ پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ ڕوویان داوه‌ نه‌خوازراو بوون و له‌ سه‌دا ته‌نها 1،3 که‌س به‌ مه‌به‌ستی فێڵ کردن زانیاریان به‌ هه‌ڵه‌ داوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".