Foto: Khalid Mohammed/Scanpix.

کارڵ بیلد ده‌ڵێت دۆخی هه‌ڵبژاردنی ئێراق ئارامه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ـ کارڵ بیلد ـ له‌ باره‌ی دۆخی هه‌ڵبژاردنی ئێراقه‌وه‌ ده‌ڵیت، به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که‌ به‌ ده‌ستم گه‌یشتووه که‌سانێکی زۆر به‌شدابوون له‌ هه‌ڵبژاردندا، دۆخه‌که‌ ئارامه‌، ڕێک و پێکه و ئێراقییه‌کان به‌ که‌یف و خۆشحاڵن.‌‌ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی که‌ ڕابوورد هه‌زاران هاووڵاتیی ئێراقی له‌ ستۆکهۆڵم، یوتوبوری و مالمۆ چووبونه‌ ده‌نگدان. هێشتا دیار نییه‌ که‌ ژماره‌ی به‌شداربووان چه‌ند بووه‌‌ به‌ڵام پێ ده‌چێت به‌ دوای ئینگلیسدا، له‌ سوێد زۆرترین ده‌نگ درابێت. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌ ئیراقییه‌کانی دانیشتووی نه‌رویج و فینله‌ند بۆ ده‌نگدان ‌ڕوویان له‌ سوێد کردبوو، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بالیۆزخانه‌ی ئێراق له‌و ولاتانه‌دا نییه‌. ئاکامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ نزیکه‌ی 10 ڕۆژێکی دیکه‌ ده‌ر ده‌که‌وێت و چه‌ند مانگێک ده‌خایه‌نێت تا حکومه‌تێکی تازه‌ ده‌ست به‌ کار ده‌بێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ـ کارڵ بیلد ـ ده‌ڵێت دژوارترین کار دوای هه‌ڵبژاردنێک ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی تازه‌ دابمه‌زرێت، چوونکه‌ کاتی ده‌وێت و پرسگه‌لێکی گرنگ ده‌بێت جواب بدرێنه‌وه‌ به‌ڵام دۆخی ئێستا ده‌ستپێکێکی باشه‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".