Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدییەکان دەبێ لە عێراقدا سەرمایەگوزاری بکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 9 mars 2010 kl 15.44

ئەمڕۆ شیرکەتی سەرمایەدانانی سوێدفاند کە سەر بە دەوڵەتی سویدە، ڕاپۆرتی خۆی لە سەر دەرفەتی شیرکەتەکانی سوید بۆ سەرمایەدانان لە عێراق، بڵاو کردەوە.

عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ئابوورییەکەی بە یارمەتیی سندووقی نێونەتەوەیی دراو (IMF)، سەر بە ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان گەشەیەکی بەرچاو دەسێنێ.

هاوکات سویدفاندی سوید لە ڕاپۆرتی خۆی دا باس لەو گەشە ئابوورییە دەکات کە چاوەڕوانی عێراق دەکات. بیۆرن بلوومبەری سەرۆکی سوێدفاند دەڵێ هۆی ئەم ئاسۆ ڕوونەی شیرکەتە سویدییەکان ئەوەیە کە بۆ سێهەمین جار لە سەدەی مودێرندا شیرکەتەکانی ئێمە ئیمتیازیان بە سەر شیرکەتەکانی دیکەدا هەیە. یەکێ لە ئیمتیازەکانیش ئەوەیە کە ئێمە گەلێ خەڵکی کۆچبەری عێراقیمان لە وڵاتەکەماندا هەیە کە زۆر خوێندەواریشن. هەروەها لە ناو زوربەی وەزارەتخانە و پۆستەکانی سەرۆکایەتیی عێراقدا پەیوەندیی باشمان هەیە و ئەوانیش لەگەڵ کەسوکار و بنەماڵەی خۆیان لە سوید هەیانە و دەیانەوێ مامەڵەی بازرگانییان لەتەک سویددا بێت.

خاتوو نەرمین عوسمان وەزیری ژینگەی عێراق کە بە ڕەگەز کوردە و ماوەی هەشت ساڵ تا ئەو کاتەی لە ساڵی ١٩٩٢دا گەڕایەوە بۆ عێراق لە سوید ژیاوە دەڵێ بازرگانانی سوید زۆر بە کاوەخۆن و قەبووڵی هیچ مەترسییەک ناکەن. ئێوەی سویدی ماوەیەکی زۆر، هەر لە ئاشتیدا ژیاون و نازانن کە هەندێ قۆناغی ژیان، مەترسیشی تێدایە. ڕەنگە هۆیەکەی ئەوە بێ کە پێتان وا بێ ئاسایشی عێراق زۆر خراپە، بەڵام لە زۆر شوێن هەر وا خراپە. زۆر شیرکەت هەن کە دەتوانن ئەو گرفتانە چارەسەر بکەن. زۆر شیرکەتی بازرگانیی تورک و ئەمریکایی و بەریتانیایی و فەرانسەیی ئێستا لێرەن و سەرمایەگوزاریی گەورە گەورە دەکەن. بۆچی شیرکەتە ئەڵمانییەکان لە گەڵ وەزارەتی پیشەسازیی ئێمە کار دەکەن، بەڵام سویدییەکان نا؟

نەرمین عوسمان دەڵێ بەرهەمە سویدییەکان لە عێراق زۆر ناوبەدەرەوەن هەندێ جار هەڵدەکەوێ کە ئێمە مەتریاڵی سویدی لە وڵاتانی دیکەوە دەکڕین. بۆیە دەرفەتی گەورە بۆ شیرکەتە سویدییەکان لە چاوو وڵاتانی دیکەدا هەیە. سوید دەبێ بزانێ کە وڵاتانی دی وەک سوید ئارام نین. لە نایرۆبی و نیجریە و مەراکش بەردەوام کێشە و نائارامی هەیە. بێت و ئەم مەترسییانە قەبووڵ نەکەن ئەوا دەرگاکانمان دادەخەین و لەگەڵ ئەورووپا هیچ مامەڵەیەک ناکەین. ئەم بۆ داهاتووی بازرگانی، ڕێگایەکی باش نییە.

بەڵام لەبەر چی شیرکەتە سویدییەکان لە عێراق نین و ئەڵمانییەکان هەن. بیۆرن بلوومبەری سەرۆکی سوێدفاند ئەم قسانەی نەرمین عوسمانی وەزیر بە ڕاست دەزانێ.

ئەو دەڵێ شیرکەتەکان تووشی زیان نابن، بێت و تەحەمولیان هەبێت.

بلوومبەری دەڵێ لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بارودۆخی ئاسایشی عێراق، یەکجار زۆر باشتر بووە و ڕێژەی ئەو توندوتیژییەی تاکەکەسان لە عێراق دەیکەن لە چاو هەمان ڕێژە لەو وڵاتانەی ئێمەی سویدی وەک گەشتیار دەیچینێ، یەکجار زۆر نزمترە.

بەڵام بێت و شیرکەتە سویدییەکان هەروا بیر لە ئاسایش بکەنەوە ئەوا بازاڕێکی یەکجار گەورەی سەرمایەدانان لە یەکێ لەو وڵاتانەی لە دە ساڵی داهاتوودا گەشەیەکی بەرچاو دەکاات، لە دەست دەدەن. ئەویش لە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان بە پێی ژمارەی دانیشتوانی و زەنگینبوونی سەرچاوە ژێرزەوییەکانی. لەم ناوەدا خەڵکی ئەم وڵاتە، زۆرترین پێویستییان بە هەر هەموو شت دەبێت کە سوید دەتوانێ بۆیانی دابین بکات.

بە لێکدانەوەی بیۆرن بلوومبەری سەرۆکی سوێدفاند، ئەم نیازانەی عێراقی داهاتوو کە سویدییەکان دەتوانن دابینی بکەن بابەتی دروستکردنەوەی ژێرخانی وڵاتەکەن، هەروەها لەشساغی، نەخۆشەوانی، فێرگە، هاتوچۆ و ڕاگواستن، کارەبا کێشان، ئاوگەیاندن، دەرکردنی چڵکاو و زێراب، خانووبەرەسازی، کورسی و موبڵ. هەروەها گەلێ شتی دیکەش!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".