Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

که‌سانی کۆچهین پیشه‌کانیان پله‌ی نزمه‌

که‌سانی کۆچهێن له‌ زۆربه‌ی پیشه‌کاندا که‌مینه‌ن. سه‌ربازیی، ئاگر کوژێنه‌وه‌ و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکه‌وانی ئه‌و کارانه‌ن که‌ کۆچهێنان خۆیانی لێ دوور ده‌گرن. له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکه‌وانی ئارلاندا ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سی کۆچهێنی لێ نیه‌. له‌ ته‌واوی وڵاتی سوێد ته‌نها 2 ـی‌ سه‌د که‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوێد له‌ داییک بوون، ئه‌گه‌رچی کۆچهێنه‌کان له‌ بواره‌کانی نه‌خۆشه‌وانی و ڕانه‌رینی ئوتوبوسه‌کاندا زۆرن به‌ڵام له‌ بوواره‌کانی تردا به‌ ده‌گمه‌ن ده‌بینرێن

. له‌ ده‌ستگه‌ی کاردۆزگه‌ پێتێر فرۆست ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و که‌سه‌ی که‌ تازه‌ دێته‌ سوێد ڕیگایه‌کی دوورو درێژی له‌ پێشه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی که‌ ببیته‌ په‌یمانکارێک. خوێندنی دوور و درێژیش هۆکارێکه‌ تا‌ کۆچهێنان له‌ هه‌ندێک بوواردا ده‌ر نه‌که‌ون. برایم ساگر کۆمه‌ڵناسه‌و له‌ بنکه‌ی ئاگرکووژێنه‌وه‌ی شاری مالمۆ کار ده‌کات، به‌ بڕوای ئه‌و کۆچهێنه‌ران هۆگرییه‌کیان بۆ ئه‌م شێوازه‌ پیشانه‌ نییه‌ چوونکه‌ نازانن و ئاگادرییان که‌میان‌ له‌ سه‌ر هه‌یه‌‌. ئه‌و  هه‌روه‌ها ده‌ڵیت ڕێنمایی من ئه‌وه‌یه‌‌ که‌سه‌کان له‌ نزیکه‌وه‌ ببینرێن و زانیاریان پێ بدرێت و ده‌کرێت شێوازی وه‌رگرتنه‌کان جیاوازتر له‌ جاران بێت و زیاتر بووار بڕه‌خسێت بۆ وه‌ر گرتنییان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".