ژنان له‌ 8 ـی مارسدا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کرا

تۆڕی ژنان دوێنێکه له‌ گه‌ڕه‌کی ڕینکه‌بی له ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژناندا مانیفه‌ستێکییان به‌ست، که‌چی له‌وێ ڕووبه‌ڕوی تف لێ کردن و هه‌ڕه‌شه‌ بوونه‌وه‌. له‌یلا قه‌ره‌عی سه‌رۆکی تۆڕی ژنان ده‌ڵیت ناترسم، کاتی ئه‌وه‌م نییه‌ له‌و شیوازه‌ تووندوتیژیانه‌ بترسم. گه‌ر خۆم بترسم چی به‌و ژنانه‌ بلێم که له‌ ترسان‌ ڕوو له‌ تۆڕی ژنان ده‌که‌ن، نا، من به‌وان ده‌ڵیم ئێمه‌ ده‌بێت تێبکۆشین و نابێ بترسین. ده‌زانم ئه‌مه‌ کارێکی ئاسان نییه‌، به‌ڵام پێکه‌وه‌ ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین. له‌یلا قه‌ره‌عی ده‌یشڵێت زیاتر له‌و که‌سانه‌ ده‌ترسم که‌ لێره‌ به‌ بێ ده‌نگی تێده‌په‌ڕن و هه‌ڵدێن نه‌ک له‌وانه‌ی که‌ هاتوو هاوار ده‌که‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".