سوێد و ڕووسیه‌ له‌ یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه‌

ماوه‌یه‌که‌ په‌یوه‌ندی نێوان سوێد و ڕووسیه‌ سارده‌ به‌ڵام سه‌ره‌کوه‌زیری سوێد فرێدریک ڕاینفه‌لت به‌ هاوڕییه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ کارڵ بیلت سه‌ردانی مۆسکۆ و سه‌رۆک دمیتریژ مه‌دڤه‌ده‌ڤ و ڤلادیمیر پوتین ده‌که‌ن. مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ ئیمزا کردنی چه‌ند ڕێککه‌و‌تنێکه‌‌، یه‌کێک له‌وانه‌ ئیمزا کردنی به‌رنامه‌یه‌کی گه‌شتووانی گه‌ردوونیه‌ تاکوو سوێد له‌ کاتی گه‌شته‌کانی بۆ گه‌ردوون مزی گومورگی به‌ ڕووسیه‌ نه‌دات. ڕێککه‌وتنێکی تر که‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌بێت هاووکارییه‌که‌ له‌ نێوان سوێد و ڕووسیه‌ بۆ به‌ربه‌ره‌کانی کردنی گه‌نده‌ڵی. ئه‌م سه‌ردانه‌ی سوێد به‌ ‌ هه‌نگاوێکی چاک ده‌بینرێت بۆ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ ڕووسیه‌ و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ش که‌ له‌ سه‌ردانه‌که‌دا باسیان لێوه‌ ده‌کرێت دۆخی ئه‌فغانستان، پرسی ژینگه‌ و مافی مرۆڤه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista