دایکانی ته‌نها له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مان ده‌ریخستووه‌ که‌ ئه‌و دایکانه‌ی به‌ ته‌نها سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌کانیان ده‌که‌ن له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین. ماده‌له‌ێن لیندسترۆم یه‌کێک له‌و دایکانه‌یه له‌ شاری هه‌لسینگبۆری‌ که‌ به‌ته‌نها ده‌ژیت و  ناچاره‌ جار جار سه‌ردانی کڵێسای سوێد بکات تا له‌ باری ئابووریه‌وه‌ کۆمه‌ک بکرێت و هه‌نێک جاریش خۆراکی پێ بدرێت‌. ماده‌لێن ده‌ڵیت ژیانه‌که‌ سه‌خته، هیچمان بۆ نامێنێته‌وه‌، ده‌مه‌وێت دایکێکی باش بم، هه‌موو که‌س ده‌یه‌وێت منداڵه‌که‌ی له‌ ناز و نعمه‌تدا گه‌وره‌ بکات و سه‌فه‌ر بکات. له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ 1 له‌ 4 ـی دایکانی ته‌نها له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین. له‌ ساڵی 2003 ـه‌وه‌ دایکانی ته‌نهای هه‌ژار 3 به‌رابه‌ر زیاتر بوون. ‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".