ژنێکی ئه‌مه‌ریکایی به‌ ته‌مای کوشتنی ڤیلکس بووه‌

ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌مه‌ریکا ژنێکی 47 ساڵه‌ به‌ تاوانی پلاندانانی کوشتنی هوونه‌رمه‌ندی کاریکاتێرکێشی سوێدی لارس ڤیلکس ده‌ستگیر کرا، که‌سه‌که‌ هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریکایه‌ و به‌ پێی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌م ژنه‌ ویستی کووشتنی که‌سێکی سوێدی هه‌بووه‌ ‌. هه‌روه‌ها له‌ ئیرله‌ند دوێنێ 7 که‌سی دیکه‌ هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیر کران و ئه‌مڕۆ چه‌ند  ڕۆژنامه‌ییه‌کی سوێدی بڕییاریان دا که‌ دیسان کرایکاتێره‌که‌ی محه‌مه‌،د پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌ وێنه‌ی سه‌گ بڵاو بکه‌نه‌وه‌. ئه‌م کاره‌شیان وه‌ک پشتگیرییه‌ک له‌ هوونه‌رمه‌ند و ئازادی چاپه‌مه‌نیی ئه‌نجام دا.

وێنه‌که‌ ساڵی 2007  له‌ ڕۆژنامه‌ی نه‌ریکه‌س ئاله‌هاندا بڵاوکرایه‌وه‌ و ناڕه‌زایی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ که‌وته‌وه‌ به‌ دژی هوونه‌رمه‌نده‌که‌و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌. ڕۆژنامه‌ی داگه‌نس نیهێتێر‌ یه‌کێک له‌وانه‌ بوو که‌ ئه‌مڕۆ دیسان وێنه‌‌که‌ی بڵاو کرده‌و‌وه‌ و له‌ سه‌رووتاری ڕۆژنامه‌که‌یدا نووسی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لارس ڤیلکس، له‌ داهاتوودا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ سوێدییه‌کان به‌ گشتی. به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلاده‌ت ده‌ڵێت بڵاوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و کاریکاتێره‌ جارێکی تر وه‌ک مانیفه‌ستێکی لێدێت. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی نه‌ریکه‌س ئاله‌هاندا وێنه‌که‌ بڵاوو ناکاته‌وه‌ و سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت دوێنێ که‌ هه‌واڵی گرتنی 7 که‌سه‌که‌‌م بیست له‌ ڕاستیدا هه‌ر بیرم له‌ بڵاووکردنه‌وه‌ی وێنه‌که‌ نه‌کرده‌وه‌. لارس ڤیلکس خۆی له‌م باره‌یه‌ ده‌ڵێت وام زانی من له‌بیری خه‌ڵک چوومه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وا دیسان گه‌وره‌ کرایه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".