هه‌وڵه‌کانی پۆلیس بۆ دوورخستنه‌وه‌ی لاوان تاوانکردن

سه‌رۆکپۆلیسی هه‌رێمی ستۆکهۆڵم کارین یۆتبلاد ئه‌مڕۆ پێشنیازێک ده‌داته‌ ده‌ستی حکومه‌ت بۆ کار کردن له‌گه‌ڵ کۆڕانی لاوو تا دوور بکه‌ونه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌و تاقمی‌ تاوانکارانه. ‌ له‌ پێشنیازه‌که‌دا کارین باس له‌ گرنگی ڕۆلی خوێندنگه‌کان ده‌کات و ئه‌وان ده‌بێت باشتر ئاگایان له‌و کۆڕه‌ لاوانه‌ بێت که‌ خه‌ریکه‌ به‌ره‌و کاری تاواناکرانه‌ ده‌کشین. ده‌بێت خوێندنگه‌کان و پۆلیس و ده‌ستگه‌ی کارو باره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زیاتر پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن و ڕێ له‌ لاوه‌کان بگیرێت تا نه‌که‌ونه‌ ناو ده‌سته‌و تاقمی جودا جوداوه‌. ئێرک لانه‌ربێک له‌ ستۆکهۆڵم ڕۆژانه‌ سه‌رقاڵی چالاکییه‌که‌ و یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌دات که‌ ده‌یانه‌وێت واز له‌ ده‌سته‌و تاقمه‌کان بێنن. لانه‌ربێک پێشنیازه‌که‌ی پێ باشه‌ و ده‌ڵێت خالێکی تری گرنگ که‌ باسی لێ نه‌کراوه‌، متمانه‌یه‌. که‌سه‌ لاوه‌که‌ ده‌بێت بڕوای یاریده‌ده‌ره‌کان بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".