گومانلێکراوه‌ سویدییه‌که‌ ته‌سلیم به‌ پۆلۆنیا ده‌کرێته‌وه

ئه‌مڕۆ دادگای ستۆکهۆلم بڕیاری ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ سویدییه‌ی دا که‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرا له‌ دزینی ناونیشانه‌ ئاسنینه‌که‌ی کامپی ئوشویتزی پۆلۆنی که‌ بۆ له‌ناوبردنی جوله‌که‌کان له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئه‌ڵمانیا سازی دابوو، به‌شدار بوو بێت.

بڕیار وایه‌ گه‌ر بێت و ئه‌م حوکمه‌ سکاڵای دژ به‌رزنه‌کرێته‌وه‌ ئه‌نده‌رش هیۆگستریۆم له‌ماوه‌ی ده‌ ڕۆژدا ته‌سلیم به‌ پۆلۆنیا بکرێت.  

له‌مانگی دێسه‌مبه‌ری ساڵی ڕابوردوودا بوو که‌ ناونیشانه‌ ئاسنینه‌که‌ی کامپی ئاوشویتز دزراو پاش دوو ڕۆژ له‌ دارستانێکدا له‌ باکوری پۆلۆنیا دۆزرایه‌وه‌، پێنج پۆلۆنی  به‌گومانی ئه‌و دزییه‌ ده‌ستگیرکران که‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کاندا دانیان به‌وه‌دا نا که‌ پلاندانه‌ری ئه‌و کاره‌ پیاوێکی سویدی بووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".