گومانلێکراوه‌کانی ئیرله‌نده‌ به‌ده‌ستبه‌سه‌ریی ده‌مێننه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دادگا له‌ ئیرله‌نده‌ بڕیاری دا  ئه‌و دوو که‌سه‌ی تریش که‌ گومانی هه‌وڵی کوشتنی نیگارکێشی سویدی لارش ڤیلکسیان لێ ده‌کرێت وه‌ک پێنج که‌سه‌که‌ی تر به‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراوی بهێڵنه‌وه. به‌پێی دادگای ئیرله‌ندی ئه‌و حه‌وت گومانلێکراوه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به‌بێ حوکومی تاوان ده‌کرێت له‌ زینداندا بهێڵرێنه‌وه‌.  ‌

ئه‌و حه‌وت تاوانباره‌ پلانی کوشتنی هونه‌رمه‌ندی سویدی لارش ڤیلکسیان دانابوو که‌ له‌ ساڵی 2005دا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌دی له‌ وێنه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌ئامێزدا وه‌ک په‌یکه‌ری سه‌گ وێنه‌کێشابوو و ڕۆژنامه‌ی یلاندسپۆستی دانمارکیش بڵاوی کردنه‌وه‌، کارێک ‌ به‌رپه‌رچی توندی له‌لایه‌ن موسوڵمانه‌کانی دونیاوه‌ نایه‌وه‌.  

له‌ ئه‌مه‌ریکاش ژنێک به‌ناوی ،جیهاد جه‌ین، به‌هه‌مان گومان ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و گومانی په‌یوه‌ندی به‌و حه‌وت گومانلێکراوه‌ی ئیرله‌نده‌وه‌ لێ ده‌کرێت و گوایا بۆ کوشتنی لارش ڤیلکس هاتۆته‌ سویدیش. 

یه‌کیه‌تی موسوڵمانانی سوید ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵی کوشتنه‌ ده‌رده‌بڕن و هه‌موو کردارێکی له‌و جۆره‌ به‌ تاوانی گه‌وره‌ چاولێ ده‌که‌ن له‌ هه‌مانکاتدا بێزاریی به‌رامبه‌ر سه‌رله‌نوێ بڵاوکردنه‌وه‌ی کاریکاتێره‌ کانی  هونه‌رمه‌ند لارش ڤیلکس ده‌رده‌بڕن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista