شیری مه‌مک چاره‌سه‌ره‌ بۆ شێرپه‌نجه‌

شیری مه‌مکی دایکان خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌ مه‌ترسیداره‌کان له‌ ناو ده‌بات، ئه‌مه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یه‌ که‌ لێکۆڵه‌ره‌وانی زانکۆی لوندی سوید تازه‌کی پێی گه‌شتوون. ئه‌و پێکهاته‌یه‌ که‌ له‌ شیری مه‌مکدایه‌ و ناوی لێنراوه‌ ،هاملێت، نزیکه‌ی 40 جۆری شێرپه‌نجه‌ له‌ناو ده‌بات. تاقیکردنه‌وه‌کان تا ئێستا له‌سه‌ر که‌سانی توشهاتوو به‌ شێرپه‌نجه‌ و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مشک کراوه‌ و ده‌رئه‌نجامی کاریگه‌رانه‌ی باشیان نیشان داوه‌. له‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ به‌ چاره‌سه‌ری هاملێت خراونه‌ته‌ به‌ر تاقیکردنه‌وه‌ هه‌ندێکیان  شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵانیان هه‌بووه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌کان ده‌ریانخستووه‌ که‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان تێکشکاون و له‌ناوچوون، به‌ پێی لێکۆڵه‌وه‌ر کرستینا موسێباری.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".