په‌ناخوازه‌ نایاساییه‌کان داواکانیان نوێ ده‌که‌نه‌وه‌

ئه‌و کۆچهێنه‌ عێراقییانه‌ی له‌ سوید مه‌ترسی ناردنه‌وه‌یان هه‌یه‌، له‌ چالاکییه‌کی سه‌رانسه‌ریدا  له‌ماوه‌ی پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داواکاریی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ سه‌رله‌نوێ ده‌نوسنه‌وه‌. چالاکی ساڵی 2010 ،ئاکشون 2010 ، کڵیسای سویدی ڕێکی خستووه‌ و بۆ ئه‌و په‌ناخوزانه‌یه‌ که به‌ نایاسایی له‌ سویددا ده‌ژین، به‌تایبه‌ت بۆ یارمه‌تیدانی عێراقییه‌ مه‌سیحیه‌کان.

- لێنا بلوم ڕێکخه‌رێکی ئه‌م چالاکییه‌ وسه‌ر به‌ کلیسای سویدییه‌ ده‌ڵیت ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌م کاره‌ کێشه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ بخه‌ینه‌ به‌ر چاو، به‌هیواشین که‌ سیاسه‌تمه‌داران و ده‌ستگه‌ی کۆچ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌هه‌ند بگرن و چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزنه‌وه‌.

جێی باسه‌ نزیکه‌ی نۆ هه‌زار که‌س له‌ سویددا پاش ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ به‌ نایاسایی ده‌ژین، زۆرێکی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ مه‌زه‌نده ‌ده‌کرێت 3500 که‌س بن، عێراقین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".