هه‌ڵه‌بجه‌ له‌نێوان په‌رله‌مانی سوید و عێراقدا

ئه‌مڕۆ ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن دادگای عێراقییه‌وه‌ له‌ 17 مانگی یانوه‌ری ئه‌مساڵدا وه‌ک جینۆساید ناسێنرا، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌س نییه‌، به‌ڕای هه‌ندێک لایه‌نی کوردی ده‌بێت کار بۆ داوای لێبوردنی فه‌رمی و قه‌ره‌بووی قوربانیان بکرێته‌وه‌، هه‌ندێکیش له‌ کورد و لایه‌نه‌ سویدییه‌کانیش ده‌ڵێن ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک جینۆساید گرنگه‌ له‌ ئاستی نیونه‌ته‌وه‌ییدا بێت.

ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ ده‌بێت فشار بۆ حوکومه‌تی کوردیش بهێنرێت به‌ڕای هه‌ندێک، به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی زایه‌ڵه‌ ته‌رخاندراوه‌ به‌ تاوتوێ کردنی ئه‌و باسه‌ له‌ ڕوانگه‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌م دواییه‌ په‌رله‌مانی سویدی له‌سه‌ر پرسه‌کانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی و کورده‌کان هه‌روه‌ها گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ناوه‌ندی چاک له‌ سوید قادر نادر.

گوێ له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆ 2010-03-16 بگره‌!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".