ڕادیۆی سوێد په‌خشی ڕوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ڕاده‌گرێت

په‌خشی ڕادیۆی سوێد له‌سه‌ر شه‌پۆلی کورت و ناونجی له‌ کۆتایی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا نامێنیت و سوێدییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ولات و ئه‌وانه‌یش که‌ بایه‌خ به‌ سوێد ده‌ده‌ن ده‌بێ په‌نا بۆ ئینته‌رنێت ببه‌ن تا هه‌واڵه‌کانی سوێدیان پێ بگات. به‌مه‌یش سه‌رده‌مێکی حه‌فتاساڵه‌ی ڕادیۆ به‌سه‌ر ده‌چێت. ساڵی 1938 بوو که‌ ڕادیۆی سوێد ده‌ستی به‌ په‌خشی سه‌ر شه‌پۆلی کورتی ڕوو له‌ سوێدییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ کرد و تاکوو ئێستایش به‌رنامه‌ی ڕوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕادیۆی سوێد ـ ره‌یدیۆ سویدن ـ به‌ یانزه‌ زمانی جیاواز په‌خشی هه‌بووه‌. خه‌جیی ئه‌م په‌خشه‌ یه‌کێکی هۆیه‌کانی له‌ناوبردنی ئه‌م په‌خشه‌یه‌، هۆیه‌کی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌کنیکی تازه‌ پێش هاتووه‌ و بۆ له‌مه‌ولا کاری پێ ده‌کرێت. ئێللێ کارین هۆیێبێری که‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕادیۆدا به‌رپرسی ڕادیۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که‌یه‌، ده‌ڵێت بیسه‌رانی ئێمه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بن زیاتر به‌ ئینته‌رنێت گوێمان لێ ده‌گرن.

ئێللێ کارین هۆیێبێری که‌ به‌رپرسی په‌خشی ڕادیۆی سوێدی سه‌ر شه‌پۆلی کورت و ناونجییه‌ له‌ ڕه‌یدیۆ سویدن، په‌خشی خۆی به‌ زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و ڕووسی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت درێژه‌ پێ ده‌دات. به‌ڵام ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌ی سوێد که‌ ره‌یدیۆ سویدن به‌شێکیه‌تی په‌خشی خۆی به‌ گه‌لێک زمانی تر له‌ سوێدیش هه‌یه، که‌ ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکه‌ کۆچهێنه‌که‌ ده‌کرێن. له‌نێو ئه‌م زمانانه‌یشدا پاییزی ئه‌مساڵ گۆڕان پێش دێت. به‌شی ئه‌لبانی و ئاسووریی سریانی و بۆسنیی سێربیی کرواتییش داده‌خرێن. ئه‌م به‌شانه‌ به‌پێی قسه‌کانی ئینگمار لیۆفگرێن که‌ سه‌رۆکی ڕادیۆی نیونه‌ته‌وه‌یی سوێده‌، کاری خۆیان بۆ گه‌یاندنی زانیاریی و هه‌واڵ ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدی به‌و زمانانه‌ ، به‌ جێ گه‌یاندووه‌. به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێویست وایه ئه‌رکی زیاتر بۆ په‌خشی ڕوو له‌ خه‌ڵکی ئاواره‌ و کۆچهێنی سۆمال و ئه‌فغانستان به‌ خه‌رج بدرێت. ئینگمار لیۆفگرێن به‌ گرنگی ده‌زانێت که‌ ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوێد له‌ ڕووی دنیا و ڕووداوه‌کانیدا بگونجێ و ده‌ستوبرد بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".