داڵده‌نه‌دانی منداڵی بێسه‌په‌رشت مایه‌ی نیگه‌رانییه‌

منداڵپارێزان و خاچی سوور و کۆمیساریه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا، داوایان له‌ سوێد کردووه‌ چیتر سوێد منداڵی بێسه‌رپه‌رشتی په‌ناخواز بۆ ماڵته‌ نه‌گێڕێته‌وه‌. به‌ڵام وه‌زیری کۆچ توبییاس بیلستریۆم جه‌ختی کردووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ته‌مای کاری وا نییه‌. ئه‌م کاره‌‌ جوزف که‌سهاری که‌شیشی هه‌ژاندووه‌ و که‌ ڕابه‌ری ڕێکخراوێکی عیساییه‌ که‌ یاریده‌ بۆ ئاواره‌کانی ماڵته‌ دابین ده‌کات، که‌ ده‌ڵێت چۆنه‌ وا وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌وره‌ی وه‌ک سوێد خه‌ڵک بۆ ماڵته‌یه‌ک ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ وڵاتێکی بچووکه و دانیشتووی زۆر.   

ڕێکخراوی عیساییه‌کان بۆ یاریده‌دانی ئاواره‌کان یه‌کێکی ئه‌و لایه‌نه‌ که‌مانه‌یه‌ که‌ خجڵی به‌پیره‌وه‌چوونی ژماره‌ی زۆری ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ په‌نا بۆ مالته‌ ده‌به‌ن و که‌ هه‌رکه‌ ده‌گه‌نه‌ جێ هه‌روه‌ک له‌ زیندان بنرێت ئازادییان له‌ ساڵێک زیاتر زه‌وت ده‌کرێت، نه‌ک هه‌ر په‌ناخواز و ئاواره‌ی گه‌وره‌ساڵ به‌ڵکه‌ منداڵه‌ بێسه‌رپه‌رشته‌کانیشیان. جوزف که‌سار ده‌یڵێت به‌لای جوزف که‌ساره‌وه‌ شاڵاوی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی ڕوو له‌ مالته‌ ده‌که‌ن کێشه‌ی هه‌موو ئه‌وروپایه‌، چونکه‌ ئه‌فریقاییه‌کان که‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌وێ نایانه‌وێ لێی بمێننه‌وه‌ به‌ڵکه‌ په‌نا له‌ وڵاتانی باکووری بخوازن. له‌باره‌ی په‌یماننامه‌ی ده‌بلنیشه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت په‌ناخواز ده‌بێت بۆ ئه‌و یه‌که‌م ولاته‌ بگێڕدرێنه‌وه‌ که‌ په‌نایان لێ خواستووه‌، جوزف کاسه‌ر ده‌ڵێت، ڕێساکانی ئه‌م په‌یمانه‌‌ ده‌بێت بنووسرێنه‌وه‌ و مه‌رج و توانستی وڵاته‌کانی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا له‌ به‌رچاو بگرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista