که‌سانێکی که‌م به‌شداری له‌ خوێندنی سه‌ر به‌ بازاڕی کار ده‌که‌ن

ئه‌گه‌رچی بێکارییه‌که‌ی ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێکی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز ک سوێد له‌ ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌که‌ی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی بێکار نه‌بووه‌، که‌سێکی که‌م له‌و خول و خێندننانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن که‌ بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ داهێنراون. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕۆژنامه‌ی داگێنس ئیندوستری به‌ ده‌ستی که‌وتوون ژماره‌ی به‌شداری وا له‌ حاڵی حازردا نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌ی ئه‌وانه‌یانه‌ که‌ ساڵی‌ 2006  له‌ خولی بازاڕی کاردا به‌شدار بوونه‌. یوناس ئولۆفسۆن که‌ له‌ له‌ زانستگه‌ی ئومیۆ مێژووی ئابووری ده‌ڵێته‌وه‌ و له‌ پرسه‌کانی خوێندنی پیشه‌ییدا حوکوومه‌ت ڕاوێژی پێ ده‌کات، ده‌ڵێت ئه‌م خولانه‌ی سه‌ر به‌ بازاڕی کار به‌جارێک که‌م کراونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاستێکدایه‌ که‌ سوێد له‌ په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ نه‌یدیوه‌.