ئه‌ردۆگان په‌سنی ڕاینفێلد ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات

سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، ئه‌ردۆغان، له‌ لێدوانێکدا که‌ به‌شی تورکیی ڕادیۆی بی بی سی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵیدا سازی کرد، به‌ دووری نه‌گرت که‌ تورکیا 100 هه‌زار ئه‌رمه‌نی بۆ سوێد و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ر بکات، وه‌ک ئه‌نجام کاردانه‌وه‌یه‌کی دژ به‌و بڕێاره‌ی که‌ سوێد و ئه‌مه‌ریکا گرتیان و ددانیان به‌ گه‌لکوژییه‌که‌ی ئه‌رمه‌نییه‌کان نا. دیاره‌ له‌ حاڵی حازردا 170 هه‌زار ئه‌رمه‌نی نیشته‌جێی تورکیان که‌ 100 هه‌زاریان زێدنامه‌ی تورکیان نییه و به‌ هاووڵاتیی تورکیا دانه‌نراون.

سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئاردۆگان له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که‌ دوێنێ له‌ له‌نده‌ن بۆی ساز کرا، په‌سنی سه‌رۆکوه‌زیرانی سوێد فرێدریک ڕاینفێلدی دا و به‌ هاوه‌ڵی خۆیی ناو هێنا. ئه‌ردۆگان له‌مه‌ڕ پێوه‌ندیی نێوان تورکیا و سوێد پرسیاری لێ کرا به‌تایبه‌ت‌ دوای بڕیاری په‌ره‌له‌مانی سوێد که‌ کۆکوژییه‌که‌ی بۆ نموونه‌ ئه‌رمه‌نییه‌کانی له‌ ساڵی 1915 ـه‌دا به‌ گه‌لکوژی ناساند، ئه‌دۆگان گوتی زۆر دڵخۆش بووم که‌ راینفێلد شه‌ممه‌ی ڕابردوو ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و خه‌می خۆی ده‌رباره‌ی بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی سوێد ده‌ربڕی. هه‌ر به‌ هۆی بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی سوێده‌وه‌ کۆمه‌ڵه‌ی تورکه‌ سۆسیالدێمۆکراته‌کانی یۆتۆبۆری دوور نییه‌ له‌ پارتییه‌که‌یان جیا ببنه‌وه‌، چون زۆربه‌ی نوێنه‌رانی سۆسیالدێمۆکراته‌کان له‌ په‌رله‌مان کۆکوژییه‌که‌یان به‌ گه‌لکوژی داناوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".