دەرمانگەی کێشە جینسییەکان لە یەرڤای ستۆکهۆڵم

چەند ساڵێکە لە ناوچەی یەرڤای ستۆکهۆڵم، دەرمانگەیەکی تایبەت بە کێشە جینسییەکان و ژیانی هاوبەشی پیاوانی سەرووی ٢٣ ساڵ، لە لایەن پارێزگەی ستۆکهۆڵمەوە دامەزراوە تا بتوانێ پێشی نەخۆشییە جینسییەکان و بۆ نموونە ئێچ ئای ڤی بگرێ. هەەروەها ڕاوێژکاریی پێویست بداتە ئەو پیاوانەی گرفتی جینسیی یان هەیە.

یەکێ لەو ڕاوێژکارانەی لەو ناوەندە بە سێ زمانی کوردی، فارسی و سویدی زانیاری دەدات، سالار شەڵماشی یە کە وەک پسپۆڕی کێشە کلینیکییەکانی سێکسیی ئەم ناوەندە کار دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".