کوڵه‌ چوارشه‌ممه‌ له‌ ڕیدارهۆلمه‌ن ـ ستۆکهۆلم

به‌رنامه‌ی کوڵه‌ چوارشه‌ممه‌ یان چوارشه‌ممه‌سووری له‌ ـ ڕیدارهۆلمه‌ن ـ به‌ڕیوه‌چوو له‌ به‌رنامه‌که‌دا چه‌ند گروپێکی سه‌ما و موسیقی و گۆرانیبێژ به‌شداربوون، هه‌روه‌ها سیاسه‌توانان مۆنا سالین سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیمۆکراته‌کان له‌گه‌ڵ لارش ئۆهلی سه‌رۆکی پارتی چه‌پ له‌وێ ئاماده‌ بوون و پیرۆزبایی نه‌ورۆزیان له‌ به‌شداربووان کرد.

چوارشه‌ممه‌سووری یان کۆڵه‌ چوارشه‌ممه‌ی ساڵ بۆنه‌یه‌کی که‌لتووریه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ساڵی تازه‌ی کووردی، فارسی و ئه‌فغانییه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌م به‌رنامه‌ی ئاگرکردنه‌وه‌یه‌‌ ئاخرین چووارشه‌ممه‌ی ساڵ پێش له‌ نه‌ورۆز جه‌ژن ده‌گیرێت و نزیکه‌ی 4000 ساڵه‌ نه‌ته‌وه‌ جیاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌خێرهاتنی وه‌رزی به‌هار، خۆر و ڕۆشنایی ڕۆژ ده‌که‌ن.

 کوڵه‌ چوارشه‌ممه‌ و جێژنی ئاگری ساڵ له‌ زۆربەی ناوچه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه‌ و وه‌ک ‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌ ئایین و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینرێت. بۆ نموونه‌ ڕژێمی ئێران ئاگری نه‌ورۆز و چوارشه‌ممه‌سووری قه‌ده‌غه‌ کردووه‌، به‌ڵام ئه‌م بۆنه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ مێژینه‌یه‌کی دوورو درێژی هه‌یه‌، له‌ نێوان خه‌ڵکیدا، که‌ هه‌موو ساڵێک جێژن ده‌گیرێت. ستۆکهۆلمیش یه‌کێک له‌و شارانه‌بوو که‌ به‌خێرهاتنی وه‌رزی به‌هار کرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".