شازاده‌ لا بێللا

داڤینشی ده‌گاته‌ یۆتۆبۆری

تابلۆکانی لیۆناردۆ داڤینشی و میکاییل ئه‌نجلۆ و رافایێل له‌ شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ له‌ پێشانگه‌یه‌کی یۆتۆبۆری نما‌ ده‌کرێن. به‌مه‌یش یه‌که‌مین جاره‌ تابۆکانی ئه‌م سێ که‌ڵه‌نیگارکێشه‌ پێکه‌وه‌ نمیاش ده‌کرێن. هه‌ر له‌م پێشانگه‌یه‌دا بۆ یه‌که‌مین جار تابلۆی لا بێللا شازاده‌که‌ی داڤینشی ‌به‌رچاوی هه‌موو که‌سێک ده‌خرێت، که‌ له‌م دواییه‌دا زانراوه‌ داڤینیش وێنه‌یه‌کی وای کێشاوه‌. ئه‌مه‌ ماتس ریۆنگراد ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م نماییشه‌یه‌. هه‌ر ئه‌م تابلۆیه‌یش به‌ته‌نێ نرخی ملیاردێک و پێنجسه‌د میلیۆن کرۆنی سوێدییه‌ که‌ ماتس ریۆنگراد ده‌ڵێت کارێکی زۆر بۆ پاراستنی به‌ خه‌رج دراوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista