ده‌وڵه‌ت به‌رپرسییه‌که‌ له‌ شاره‌وانییه‌کان ده‌ستێنیته‌وه‌

له‌ یه‌کی دێسه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌وڵه‌تی سوێد ئه‌رکی جێخۆشکردنی کۆچهێنه‌ نوێیه‌کان له‌ بازاڕی کاردا ئیتر له‌سه‌ر شاره‌وانییه‌کان ناهێڵێت و له‌ ڕێی کاردۆزگه‌کانه‌وه‌ خۆی به‌ خۆیه‌وه‌ی ده‌گرێت. به‌ڵام شاره‌وانییه‌کان ده‌بێت درێژه‌ به‌ دابینکردنی بژیو و کرێخانوو و فێرکردنی زمانی سوێدییان و ئه‌و کارانه‌ بده‌ن که‌ منداڵ و لاوانیان لی به‌ مه‌به‌ست ده‌گیرێن. 

جا ئه‌و که‌سه‌ی هه‌رکه‌ مۆڵه‌تیی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی ده‌درێت، ده‌بێت کاردۆزگه‌ ئه‌و شته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات که‌ به‌ لێدوانی جێخۆشکردن ناو نراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی توانست و لیوه‌شاوه‌یی که‌سه‌که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره‌وانییه‌دا بگونجێنن که‌ بۆ لێنیشته‌جێبوونی به‌ شیاو داده‌نرێت. له‌وه‌ولا کاردۆزگه‌ نه‌خشه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌و کارانه‌ی بۆ دابنێت تاکوو دۆزینه‌وی کار بۆ که‌سه‌که‌ هه‌م ئاسان بکات هه‌م گوڕی تێ بگێڕێت، که‌ ده‌بێت هیچ نه‌بێت خوێندنی زمانی سوێدی و پێناساندنی دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تیی سوێد و کاری سه‌ره‌تایی بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار بگرێته‌وه‌.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".