نه‌خۆشیی سیل ته‌شه‌نه‌ ده‌کات

ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشیی ده‌رده‌باریکه‌ (سیل)ـیان له‌ سوێد تووش بووه، زیادی کردووه‌. ئینستیتووتی به‌رگرتنی په‌تا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ساڵی پار شه‌شسه‌د و په‌نجا که‌سێک سیلیان گرتووه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ڕه‌چه‌له‌ک خه‌ڵکی وڵاتی ترن که‌ ئه‌فریقایی و ئاسیایی و ئه‌ورووپاییه‌کان هه‌شتا له‌ سه‌دی ساڵی پاریان پێک ده‌هێنن.‌ به‌ڵام ئیتر ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ زیاد ناکات که‌ ده‌رده‌باریکه‌یان تووش ده‌بێت، که‌ ئه‌مه‌ سه‌لماندوویه‌تی ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ سوێد تا ئاستێکی باش جڵه‌و کراوه‌ و سوێد یه‌کێکی ئه‌و وڵاتانه‌ی دنیایه‌ که‌ نه‌خۆشی وای که‌مه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".