باری ئابووریی ده‌ستگه‌ی باج ناهه‌مواره

ده‌ستگه‌ی باج بۆ هه‌موو ساڵێکی له‌مه‌ولای پێویستی به‌ چوارسه‌د میلیۆن کرۆنی تر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی باره‌ ئابوورییه‌که‌ی خۆی که‌می نه‌هێنێت. له‌ ئه‌مه‌ نه‌خشه‌ی داهاتووی کاره‌کانی ده‌ستگه‌دا ده‌رکه‌وتووه‌، که‌ ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی کراوه‌. به‌پێی به‌ڕیوه‌به‌ریی گشتیی ده‌ستگه‌ی باج ئینگمار هانسۆن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگه‌که‌ له‌سه‌ر خزمه‌ته‌ باشه‌کانی به‌رده‌وام ببێ و به‌ شێوه‌ باشه‌که‌یش درێژه‌ به‌ کۆنترۆلکردن بدات پێویستی به‌و پاره‌یه‌ ده‌بێت. ئه‌گینا ده‌بێ له‌م پێنجساڵه‌ی داهاتوودا کارمه‌ندانی به‌جارێک که‌م بکاته‌وه‌.

دووهه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا کارمه‌ندی ده‌ستگه‌ی باج له‌ کار لا ده‌خرێن ئه‌گه‌ر ده‌ستگه‌که‌ ئه‌و چوارسه‌د میلیۆن کرۆنه‌ ساڵانه‌یه‌ی بۆ دابین نه‌کرێت. ئینگمار هانسۆن له‌م باره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و کارمه‌ندانه‌ ده‌رناکرێن به‌ڵکه‌ خانه‌نشین ده‌کرێن، به‌ڵام بێت و ده‌ستگه‌که‌ پاره‌که‌یشی بۆ دابین بکرێت ده‌بیت هه‌زار و سێسه‌د که‌سێکیان له‌ کار بخرێن.

به‌لای وه‌زیری داراییه‌وه‌ ـ ئاندێرش بۆری ـ بارودۆخی ده‌ستگه‌ی باج ناهه‌مواره‌ و ئه‌و بواره‌‌ تێده‌بینێت که‌ یارمه‌تییه‌ ئابوورییه‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت دابین بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".