ده‌نگێکی زۆری عێراقییه‌ سویدییه‌کان ناژمێردرێت

له‌ کۆی 36931 ده‌نگی عێراقییه‌ سویدیی، نه‌رویجی و فینله‌ندییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا 6416 ده‌نگیان ناژمێردرێن، ئه‌و ده‌نگانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ به‌ پاسپۆرتی سویدی ده‌نگیان داوه‌، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ش ده‌نگی کورده‌کانه‌. له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا نوێنه‌ری لیستی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سوید که‌مال موهاجیر ده‌ڵێت له‌هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌داین.

درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆدا 2010-03-18 ببیسته‌ که‌ له‌ ئه‌رشیڤی 30 ڕۆژه‌شدا ده‌مێنێته‌وه‌!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".