دادوه‌ری زیاتر ماوه‌ی چاوه‌ڕێکردن کورت ده‌که‌نه‌وه‌

هێزێکی تایبه‌تی به‌گوڕخستن به‌و مه‌به‌سته‌ پێکه‌وه‌ ده‌نرێت که‌ پرسه‌ کۆنانه‌ له‌ دادگه‌ یه‌کلا بکرێنه‌وه‌ که‌ دادگه‌کانی وڵاتدا که‌ڵه‌که‌ بوونه‌. مه‌به‌ست له‌م هێزه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م دادوه‌رانه‌ بۆ دووساڵی ته‌واو له‌ هه‌موو کوێیه‌کی سوێددا کار بکه‌ن و له‌ هه‌مان کاتدا دادگه‌کان له‌به‌ر دواکه‌وتنی دادگه‌ییه‌کان کارمه‌ندی زیاتریان بۆ دابین ده‌کرێت. باربرو تووربلاد که‌ به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی ده‌ستگه‌ی دادی سوێده‌ ده‌ڵێت له‌م کاره‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانمان له‌ به‌رچاو گرتووه‌. که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌و پرسانه‌ی که‌ ده‌بێت دادگه‌ یه‌کلایان بکاته‌وه‌ له‌ دادگه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان و دادگه‌ کارگێڕییه‌کانی وڵاتدا زیادی کردووه‌  و ئه‌م دادگه‌یانه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی دابینکردنی کارمه‌ندی نوێدا پێش هه‌موو دادگه‌یه‌کی تر ده‌خرێن .

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".