دێمۆکراته‌کانی سوێد: به‌رنامه‌یه‌کی قووڵتر و به‌رینتری سیاسی

له‌و ڕۆژه‌وه‌ پارتیی دێمۆکراته‌کانی سوێد ـ سڤێریێ دێمۆکراته‌رنا ـ به‌ ئامانجیان گرتووه‌ نوێنه‌ریان به‌ په‌رله‌مان بگات، سیاسه‌تێکی به‌رین و له‌ جاران قووڵتری بۆ خۆی داناوه‌. به‌ڵام که‌ ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوێد چاوی به‌ بلۆگ و نووسراوه‌کانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتدا گێڕاوه، وێنه‌ی پارتییه‌کی بۆ ڕوونه‌وه‌ بووه‌ که‌ دژایه‌تیکردنی کۆچهێنان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلام و موسڵمانان گرنگترین پرسی سیاسییه‌تی. نیوه‌ی زیاتری نووسراوه‌کانی ئه‌م پارتییه‌ هه‌ر باسی ئه‌م بابه‌تانه‌یه‌: "سنوور له‌و منداڵانه‌ بێسه‌رپه‌رشتانه‌ بگرن که‌ په‌نا بۆ ئێره‌ ده‌هێنن و بیانگێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ی که‌ لێیه‌وه‌ ڕوویان له‌ سوێد ناوه‌، ئه‌گینا بۆ وڵاتی خۆیانیان ڕه‌وانه‌ بکه‌نه‌وه‌" و "کولتوور و فه‌رهه‌نگی ئیسلامی شتێکه‌ تێکگونجانی کۆمه‌ڵگه‌‌ ئاسته‌م ده‌کات" و "ئیسلاماندان پرسی هه‌ره‌ گرنگی سیاسیی ئه‌مڕۆیه‌. یا  به‌ داخهه‌ڵکێشانه‌وه‌ له‌ نێو ده‌چین یا ئه‌وه‌تا به‌ری بگرین".

به‌ڵێ، هه‌موو جارێکی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌، هه‌رکه‌ ئه‌م پارتییه‌ کۆی به‌ستبێت ، سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی کاری بۆ به‌رینکردنی سیاسه‌ته‌که‌ی کردووه‌، واته‌ ئیتر پارتیی تاکه‌پرس نه‌مێنن و به‌ره‌و به‌رنامه‌یه‌کی سیاسیی وا بچن له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ زیاتر بگرێته‌وه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی فره‌فه‌رهه‌نگی ده‌گرن. نموونه‌یش ڕابه‌ری پارتییه‌که‌یه‌ ـ جیممی ئۆکێسسۆن ـ ‌ که‌ ساڵی پار له‌ یونگبی هێدی سکۆنێ گوتی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م چوارساڵه‌ی حوکمڕانی سوێده‌وه‌، چه‌نه‌م داوه‌ که‌ بۆ ئێمه‌ چه‌ند گرنگ و بایه‌خداره سیاسه‌تی خۆمان به‌رین بکه‌ینه‌وه‌.

ئۆکێسسۆنی پارتییه‌که‌ هه‌ر له‌وێ ئه‌مه‌ی به‌ مه‌رج گرت ئه‌گه‌ر پارتییه‌که‌ بیه‌وێ دیاری بخات که‌ ئاماده‌یه‌ به‌ش به‌ خۆی به‌رپرسیی ئه‌م وڵاته‌ به‌ خۆیه‌وه‌ بگرێت و داهاتوویشی بۆ ئه‌مه‌یش نموونه‌ی هێنایه‌وه‌ و گوتی گرنگترین پرسی ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا سیاسه‌تی بازاڕی کار ده‌بێت.

به‌ڵام سیاسه‌تی بازاڕی کار ـ هه‌روه‌ک پرسه‌ سیاسییه‌کانی تر ـ هیچ ئاسه‌وارێکی به‌ دی نه‌کرا، کاتێک ڕادیۆی نێوده‌وڵه‌تیی سوێد چاوی به‌ نووسینی ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی دواییه‌ی ئه‌و حه‌وت بلۆگگه‌ گێڕا که‌ ماڵپه‌ڕه‌ی ئه‌م پارتییه‌ ـ سڤێریه‌ دێمۆکراته‌رناس کوریر ـ لینکیان بۆ ده‌کات و که‌ سکرتێری پارتییه‌که‌ بیۆرن سیۆده‌ر و گوته‌بێژه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی ماتییاس کارلسسۆن و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌یان تۆممی هانسسۆن چوار نووسه‌ری تری وای سه‌ر به‌م پارتییه‌ ده‌یاننووسن که‌ له‌نێو ئه‌ندامانیدا کاریگه‌رن.

به‌ڵام زۆرێکی نووسینه‌کان باس له‌ ئاکامی خراپی کۆچهێنان و کۆمه‌ڵگه‌ی فره‌فه‌رهه‌نگ ده‌کات و به‌ر له‌ هه‌موو شتێکیش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که‌ بپێی ئه‌وان ئیسلام ده‌ینێته‌وه‌.

سیاسه‌تی کۆچهێنان یه‌کێکی ئه‌و سێ بابه‌ته‌ سیاسییه‌یه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تیی پارتیی دێمۆکراته‌کانی سوێد ده‌یه‌ویت له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵدا پێش هه‌موو پرسێکی تریان بخات. دووه‌که‌ی تر سیاسه‌تی تایبه‌ت به‌ پیران و سیاسه‌تی تایبه‌ت به‌ تواناکرانه‌.

به‌ڵام له‌ کاتێکدا زۆرێکی نووسراوه‌کانی ئه‌م پارتییه‌ خۆ له‌ قه‌ره‌ی سیاسه‌تی کۆچهێنان ده‌دات، دوو نووسینی تری باس له‌ بارودۆخی که‌سانی به‌ساڵاچووی پیر ده‌کات و لێره‌یشدا پارتییه‌که‌ داوا ده‌کات باجی سه‌ر که‌سانی خانه‌نشین که‌م بکرێته‌وه‌. دوو نووسراوی تریش بانگ‌ بۆ سزای قورستر ده‌ده‌ن.

ئه‌مه‌ به‌ لای سکرتێری پارتییه‌که‌وه‌ ـ به‌ لای بیۆرن سیۆده‌ره‌وه‌ سه‌یر نییه‌.

سیاسه‌تی کۆچهێنان شتێکه‌ پارتییه‌ سیاسییه‌کانی تر که‌م تا زۆر ده‌رینابڕن و ڕێ ناده‌ن به‌ئاشکرا لێیه‌و بدوێن. به‌ڵام ئه‌مه‌ پێویسته‌ باسی بکرێت و گفتوگۆی له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی کۆچهێنان دامه‌زرێنرێت و من لام وایه‌ سکرتێری پارتییه‌که‌ ـ بیۆرن ـ ده‌ڵێت که‌ ئێمه‌ی دێمۆکراته‌کانی سوێد له‌م بواره‌دا کارێکی گرنگ ده‌گێڕێن. 

به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م پارتییه‌ هه‌ر به‌ پرس و سیاسه‌تی کۆچهێنانه‌وه‌ خه‌ریکه‌ و ئه‌مه‌یش پارتییه‌کی تاکپرسی لێ دروست کردووه‌، به‌ لای بیۆرن سیۆده‌ره‌وه ڕاست نییه‌، ئه‌گینا پارتی بۆرژووا ـ مۆدێراته‌کان ـ ده‌بوو به‌وه‌ تۆمه‌تبار بکرێن که پارتییه‌کی تاکپرسن  که‌ ماوه‌یه‌کی یه‌کجار درێژخایه‌ن پرسی باجیان به‌ نه‌خشی خۆیان دانابوو. دیاریشه‌ پارتیی وا هه‌ن که‌ نه‌خشی خۆیان به‌ چه‌ند پرسێک ده‌نوێنن.

له‌مانه‌ بترازێت ڕه‌خنه‌ی ڕوو له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپایه‌ که‌ له‌ نووسینه‌کاندا زه‌ق ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا ئه‌و پرسه‌ ورووژێنراوه‌ که‌ سوێدیبوون بپارێزرێت. به‌ڵام نووسینی تریش هه‌ن که‌ باس له‌ مێگه‌رایی و هاوجنسخوازی و به‌ره‌ی چه‌پ ده‌که‌ن.

به‌ڵام ئه‌م هه‌موو پرسانه‌ سیاسه‌تی کۆچهێنانی باڵی به‌سه‌ردا گرتوون که‌ له‌نێو ئه‌م پارتییه‌دا جێی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ سکرتێری پارتییه‌که‌ وای ده‌بینێت چونکه‌ پرسێکه‌ به‌ لای دێمۆکراته‌کانی سوێده‌وه‌ له‌ به‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌دا ڕیشه‌ی داکاوتاوه‌ و ئاکام و ده‌رهاویشته‌یشی شتێکه‌ کاری له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ کردووه‌ و ئێمه‌یش لێمان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌وه‌نده‌مان پاره‌ نییه‌ به‌شی ئه‌و ئه‌وه‌نده‌یه‌ بکات که‌ بۆ نموونه‌ کارێک بکه‌ین که‌سانی خانه‌نشینی خۆمان خۆشتریان لێ بگوزه‌رێت.

دێمۆکراته‌کانی سوێد ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ ده‌سته‌ڵات ئه‌م هه‌مووه‌ ده‌گۆڕن و پاره‌یش به‌ جۆرێکی تر ده‌به‌شێننه‌وه‌ و به‌ پیویست ده‌زانن که‌ به‌ر له‌ هه‌موو که‌سێکی تر به‌ ته‌نگ خه‌ڵکه‌که‌ی خپیانه‌وه‌‌ بن و له‌وه‌یش دڵنیا ببن که‌ خه‌ڵکی  سوێد په‌کیان له‌سه‌ر هیچێک ناکه‌وێت به‌ر له‌وه‌ی سوێد باوه‌ش بۆ که‌سی تر بکاته‌وه‌ و چاوێکی لێیان بێت.