پۆلیسس ئاگای لە خراپکارییەکانی فێرگەکەی رۆسنگۆردی مالموێ نەبووە

نە پۆلیس و نە بەرپرسانی تر ئاگایان لەو خراپکاری و هەڕەشانە نەبوو کە بە دژی کارمەندانی پێشفێرگەی هەرگۆردن لە گەڕەکی رۆسنگۆردی مالموێ کرابوون. پێشفێرگەکە دوێنێ لە لایەن نوێنەری شارەوانی لە کاروباری پاراستن و ئاگادارییەوە داخرا و سبەینێ دەگوازرێتەوە شوێنێکی دیکە. بێنگت هەرسلر سەرۆکپپلیسی ناوچەی رۆسنگۆرد دەڵێ هۆی ئەمە ئەوەیە ەکە هیچ شکایەتێک لەمبارەوە بە ئێمە نەگەیشتبووە. کاتێکیش هیچ ڕووداوێک لە لای ئێمە باس نەکرێ، ئەوا هۆگەرییەک بۆ بەدواداچوون نییە.

لە ڕۆژی شەممەی چوودا بوو کە دوایین پێشفێرگەی ناوچەی هەرگۆردن داخرا. شوێنە نوێیەکەش لە گوێن بەرپرسانی ناوچەکە، تەواو پارێزراوە. هاوکات ئەو ڕاپۆرتانە بڵاو بوونەتەوە کە باسی کەمایەسی لە کاروباری ڕێکخراوەکاندا دەکا کە بۆچی ئەو خراپکاری و هەڕەشانەیان ڕاپۆرت نەداوە. بەر لە هەموانیش کارمەندانی پێشفێرگەکەن کە هەوڵی چارەکردنی کێشەکەیان داوە بێ ئەوەی ڕاپۆرتێکی لە سەر بدەن، بۆیە بەرپرسانی گەڕەکەکە، سیستەمێکی ڕاپۆرتدانیان دامەزراندووە کە ڕووداوی هاوچەشن لە بەر چاوان ون نابێ. ئێڤا ئالگرێن سەرۆکی کاروباری گەڕەکەکە دەڵێ ئەم شێوە ڕاپۆرتدانە کارەکان زۆر ئاسان دەکاتەوە و دەکرێ بە جوانی، بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

هەرگۆردن زۆر ناوچەیەکی نائارامە و ڕووداوی وەک ئاگرتێبەردان و بەرداویشتن لە کارمەندانی فریاگوزاری و پۆلیسی زۆر تێدا دەقەومێ. ڕادەی بێکاری لە ناوچەکەدا بەرزە و کەسانێکی زۆر لە شوێنی بچووکدا دەژین. پۆلیس ماوەیەکی زۆرە سەرمایەگوزاریی لەم ناوچەیەدا کردووە. بێنگت هەرسلر سەرۆکپۆلیسی ناوچەکە دەڵێ ئەمە توانیویەتی هەندێ بارودۆخەکە هەموارتر بکات. پۆلیس بە توندی تاقمە تاوانکارەکانی خستۆتە ژێر چاوەدێرییەوە هەرچەند ئەوان چالاکییەکانیان لە هەموو شاردا دەکەن بەڵام بنکەکەیان ئێرەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista