بەڵینییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کەسکوسووری سوید، لە بەرەبەری هەڵبژاردنی پایزی ئەمساڵ

ئۆپۆزیسیۆنی کەسکوسووری سوید دەیەوێ بەردەوام ئەو یارمەتییە دەوڵەتییەی کۆمۆنەکان هەموو ساڵێ بە بڕی ٣،٥ میلیارد کرۆن وەریدەگرن زیادی بکەن و بۆ ڕاگرتنی کارمەندانیان لە ساڵانی داهاتوودا پارەی زێدەشیان بدەنێ. مۆنا سالین سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆن لە حیزبی سوسیال دیمۆکرات دەڵێ ئێمە زیاتر لە حوکوومەت داواکاریمان هەیە کە ئاستی ریفاە و خۆشگەزەرانیی خەڵک بەرز بێتەوە و دەوری کار، لەو خۆشگوزەرانییەدا دەزانین.

سالین هەروەها دەڵێ پەروەردەکاری زیاتر بۆ پێشفێرگەکان پێویستن، گرووپێکی بچووکتری منداڵان لە فێرگەدا و مامۆستای زیاتریش. ئەمەش بەر لە داشکاندنی باجەکان دەکەین.

بەمجۆرە سوسیالدیمۆکراتەکان و حیزبی چەپ و پارتیی ژینگە دەیانەوێ لە ساڵی ٢٠١١وە، هەموو ساڵێ بێ نێوبڕ ئاستی یارمەتیی گشتیی دەوڵەتی تا  ٣،٥ میلیارد کرۆن بەرز کەنەوە. هەروەها ساڵی داهاتوو، بڕی دوو میلیارد کرۆنیش لە سەر ناوی پارەی پشتگیریی کاتی بدەنە شارەوانییەکان.

لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢وە سێ میلیارد کرۆنیش بە شێوەیەکی کاتی، بۆ سەرمایەدانان لە بواری فێرگە و نەخۆشەوانی ببەشنەوە، بۆ نموونە لە سەر ئەو فێرگانەی لە ناوچە بەپەراوێزخراوەکاندا هەڵکەوتوون.

بە پێی لێکدانەوەی حیزبەکان، ئەمە دەتوانێ دە تا پازدە هەزار کاری نوێ لە ئاستی شارەوانی و پارێزگەکاندا بخوڵقێنێ. حیزبەکان دەیانەوێ ئەم پارانە لە ڕێی پاشەکەوتکردن و بەرزکردنەوەی باج وەدەست بێنن بۆ نموونەک نەهێشتنی پارەی یارمەتیی چاوەدێریی دایکوباوک لە منداڵ لە ماڵەوە نەک لە فێرگە، ناودێر بەvårdnadsbidrag ، هەروەها یارانەی خزمەتکاریی ماڵەوە،hushållsnära tjänster.

کۆمۆنەکان چەندین ساڵە بەردەوام یارمەتیی زیاتر لە دەوڵەت وەردەگرن و دیار نییە کە ئاخۆ ئەو پارە زۆرانەیان پێویستە؟ پێتر ئێریکسۆن قسەبێژی حیزبی ژینگە، سەوزەکان دەڵێ من پێم وا نییە پێویستیان بێت.

ئێریسکۆن دەڵێ من خۆم پێم وایە کە لە دوورخایەندا ئەوە باشترە کە لە سەر داهاتی باجیان خۆیان، حیساب بکەن نەک پارەی یارمەتیی دەوڵەت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista