کارمه‌ندی شاره‌وانی به‌رتیلیان خواردووه‌

کارمه‌ندی سه‌ر به‌ شاره‌وانی له‌ یۆتۆبۆری دوێنێ تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان نرایه‌ پال که‌ به‌رتیلیان له‌ کۆمپانیایه‌کی ناودار له‌ ناوچه‌که‌دا وه‌رگرتووه‌. به‌پێی به‌رنامه‌ی ئوپدراگ گرانسکنینگ ئه‌و شاره‌وانییه‌ له‌م دوایین ساڵانه‌دا نامه‌ی بێناوی بۆ ڕه‌وانه‌ کراوه‌ که‌ ئاماژه‌ ده‌ده‌ن کارمه‌ندی وا له‌ شاره‌وانییه‌که‌دا هه‌ن ـ بۆ نموونه‌ ـ خانووی کرێیان به‌ ناوه‌وه‌ کراوه‌ یان بۆیان مشتوماڵ کراوه‌ یان کۆمپانیا بیناسازه‌که‌ میوانداریی کردوون و مێزی خواردن و خواردنه‌وی بۆ داناون. ئه‌م کارمه‌ندانه‌ که‌ ناویشیان ئاشکرا کراوه‌، کاری چه‌ندانمیلیۆنه‌یان بۆ کۆمپانیاکه‌ ئه‌نجام داوه‌ و چه‌ند ساڵێ فاتووره‌ی قه‌ڵبیان بۆ ده‌ستگه‌ی باج داوه‌ و له‌و ڕێیه‌وه‌ گه‌لێک پرۆژه‌ و کاریان به‌و پاره‌یه‌ی باج کردووه،‌ که‌ خه‌ڵک به‌ ده‌وڵه‌تی ده‌ده‌ن

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista