بانکه‌کان قازانجی سه‌یریان کردووه‌

سێ بانکی گه‌وره‌ی سوێد ئه‌م به‌یانییه‌ ڕاپۆرتی کاره‌کانی خۆیان خسته‌ ڕوو، که‌ دیاریان خستووه‌ ئه‌م بانکانه‌ قازانجێکی وایان کردووه‌ شیکارانی بازاڕی دراو بیریشیان بۆی نه‌چووه‌. بانکی ئێس ئی بی میلیاردێک و سه‌دمیلیۆن کرۆنی له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مسال قازانج کردووه، ئه‌گه‌رچی‌ به‌راورد به‌ قازانجی سه‌ره‌تای ساڵی پار، که‌می کردووه‌. نوردییه‌ هه‌شت میلیارد و 400 میلیۆن کرۆنی قازانج بووه‌ که‌ له‌ چاو ساڵی پار 5% زیادی کردووه‌. هاندێلس بانکێن ـ ئه‌میش ـ  چوارمیلیاردێکی قازانج بووه‌ . ئه‌م سێ بانکه‌ زه‌ره‌ری قه‌رزدانیشیان که‌می کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista