سزا توندتر ده‌کرێت

ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی بۆرژووای هاوپه‌یمان برنده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاییزی ساڵ ده‌رچێ، سزای هێندێک تاوان قورستر ده‌کرێ. ئه‌مه‌ گرۆیه‌کی کاری به‌ره‌ی بۆرژووا پێشنیازی کردووه‌ که‌ پرسپۆری بواری یاساداڕشتنه‌. جا ئه‌وانه‌ی درێژه‌ به‌ تاوانکاری ده‌ده‌ن سزای سه‌ختتر ده‌درێن و پۆلیسیش ڕێی ده‌درێ وێنه‌ی که‌سی تۆمه‌تبار بڵاو بکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بتوانێ زانیارییان له‌باره‌وه‌ به‌ پۆلیس ڕابگه‌یه‌نێ و، بواری ئه‌وه‌یش خۆش ده‌کرێ ئازماییشتی به‌نگه‌مه‌نی له‌ فێرگه‌کاندا به‌رپا بکرێ.  هه‌رزه‌ و لاوی تاوانکاریش له‌ کۆتایی هه‌فته‌دا له‌ ماڵ و ده‌وره‌وبه‌ری ماڵی دوور ده‌خرێنه‌وه و له‌ خول و مه‌شقکاری به‌شدارییان پێ ده‌کرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتار و ڕه‌وشتیان پێ بگۆڕدرێ. ‌ پێشنیازی ئه‌وه‌یش کراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر که‌سێ تاوانی گه‌وره‌ی کردبێ و به‌ حه‌زی خۆی ددان به‌ تاوانه‌که‌یدا بنێ، سزای سووکتر بدرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista