وه‌زیری کۆچی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا سه‌ردانی ماڵته‌ ده‌کات

وه‌زیری کۆچی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا سیسیلیا ملمستریۆم ئه‌مڕۆ به‌و مه‌به‌سه‌ته‌وه‌ سه‌ردانی ماڵتا ده‌کات، له‌گه‌ل حوکمه‌تی وڵاته‌که‌ له‌ بارودۆخی په‌نالێخوازانی بکۆڵیته‌وه‌ و ده‌ڵێ کۆمیسیۆنی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌ پێوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وامی له‌گه‌ل یۆنان و ماڵته‌یه‌ که‌ ڕاپۆرتی به‌رده‌وام له‌و وڵاتانه‌ باس له‌ باری ناهه‌مواری په‌نالێخوازانیان ده‌که‌ن. یۆنان به‌ دادگه‌ دراوه‌ و هاوکات پاره‌ی به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ پێ دراوه‌ شێوازی پێشوازیکردنی په‌ناخوازان ساز بنێ. ئه‌م دیت و سه‌رنجه‌ له‌گه‌ڵ بۆچوونی وه‌زیری کۆچی سوێد ـ توبییاس بیلستریۆم ـ ناگونجێ که‌ ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا کاتێ سوێد منداڵی په‌ناخوازی نه‌ئاوه‌زیاوی بۆ  ماڵته‌ گێڕایه‌وه‌ چون به‌وێدا په‌نایان بۆ سوێد هێنابوو. بیلسترۆم په‌یمانی ده‌بلن به‌ بیانوو ده‌هێنێته‌وه‌.

مالمستریۆم بانگی ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ سوێد له‌ دیتی مرۆدۆستانه‌وه‌ ده‌توانێ خۆ له‌ گێڕانه‌وه‌ی په‌ناخواز بۆ وڵاتێکی تر بپارێزێ و ده‌ڵێ ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌ ده‌بلن درا مه‌رجه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌ناخواز بۆ یه‌که‌م ولاتی په‌نالێخوازراو بگێڕدرێتوه‌، به‌ڵام بواری ئوه‌یش هه‌ڵکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر گرۆی یه‌کجار دووچاری نیو ئه‌مان هه‌بن، که‌ منداڵیش ده‌گرێته‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی وڵاتی وا نه‌کرێنه‌وه‌.

مالمستریۆم نیگه‌رانیی خۆی به‌و هۆیه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ ماڵتا و ـ وڵاتی تری وه‌ک ماڵتا ـ مه‌رجه‌کانی مامه‌ڵکردنی مرۆڤانه‌ به‌ته‌واوی ڕه‌چاو ناکه‌ن و ئه‌مه‌یشی به‌لاوه‌ مایه‌ی خه‌می یه‌کجاره‌کییه‌

وه‌زیری کۆچی سوێد توبییاس بیلستریۆم ئێڤا لیۆنکڤیست که‌ ڕاوێژکاری وه‌زاره‌ته‌که‌یه‌،  ڕاسپاردووه، ڕێ و شوێنی به‌جێ بێ ئه‌وه‌ی له‌ یاسا لا بدرێ بۆ په‌نادانی نه‌ئاوه‌زیاوان دیاری بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista