چه‌ند مۆدێلێکی ڤۆلڤۆی که‌سی مه‌ترسیدارن

کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ڤۆلڤۆی که‌سی هۆشداری سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێک له‌ مۆدێله‌کانی ده‌دات که‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ کار و به‌ بێ خواستی شۆفێر خێراییه‌که‌ی زیاد ده‌کات. ئه‌و هۆشدارییه‌ی ڤۆلڤۆ هه‌ندێک له‌و مۆدێلانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ نێوان ساڵانی 2006-2010 دروست کراون ،به‌ دیزل کارده‌که‌ن و ماتۆڕی پێنجسیلێنده‌ریان هه‌یه‌. ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌یان هه‌یه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 155 هه‌زار. تا ئێستاش 55 ڕووداو زۆرینه‌یان له‌ ئه‌ڵمانیا تۆمار کراوه‌ که‌ وێنه‌یان له‌ سویددا تا ئێستا نه‌بووه‌. هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌‌ به‌ بێ خواستی شۆفێره‌که‌ی ده‌ڕۆن و خێراییان زیاد ده‌کات، گوایا په‌یوه‌ندی به‌ زیادبوونی ئاستی ڕۆنی ماشێنه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌ڕژێته‌ ناو ماتۆڕه‌که‌ی و وزه‌ ده‌داته‌ ماشێنه‌که‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista