کارمەندی ئاسایش، لە بەر دەسدرێژی، بە تاوانبار ناسێنرا

کۆنەپۆلیسێکی شاری ئوپسالا کە ئێستا کارمەندی دەزگای ئاسایشی سوید، سێپۆیە بە گومانی لێدان و دەسدرێژیکردنە سەر ژنێک لە ناوچەیەکی دەوروبەری ئوپسالا ئەمڕۆ مەحاکەمە و بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کرا. هەروەها ٢٠٨ هەزار کرۆنیش تاوانەی بۆ بڕایەوە.

ئەم دەسدرێژییە لە پایزی ڕابردوو لە خانووی هاوینەی ئەم پۆلیسە ٤٩ ساڵەیە لە دەوروبەری ئوپسالا کراوە. هاوڕێ کچەکەی گێڕاویەتەوە کە دەسدرێژییەکەی سەری، لە ماوەی چەندین سەعاتدا و لە کەشێکی ئەشکەنجەئامێزدا و بە کەلەبچەکراوی کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista