کاردانه‌وه‌کانی کوژرانی ڕۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسمان

سه‌رده‌شت عوسمان فێرخوازی زانکۆ و ڕۆژنامه‌وان له‌ کوردستان که‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کوژرا، تا ئێستا باسێکی گه‌رمی میدیاکانی ناوخۆی کوردستان و کورده‌کانی هه‌نده‌رانه‌ و ده‌نگی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ هه‌ن. پارته‌ کوردییه‌کان په‌نجه‌ی تاوانی کوشتنی ئه‌و لاوه‌ بۆ یه‌کتری ڕاده‌کێشن. بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌ جیاوازه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی زایه‌ڵه‌مان بۆ ئه‌و باسه‌ ته‌رخانکردووه‌، له‌ ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ نوسه‌ر ئه‌مجه‌د شاکه‌لی ، شێخ نیهاد هیرانی هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سوید هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆ له‌ ستۆدیۆوه‌ ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ناوه‌ندیی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی میوانی زایه‌ڵه‌یه‌.

    ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ زایه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ‌‌2010-05-19باسی لێ کرا که‌ بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له‌ ئه‌رشیڤی زایه‌ڵه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌