ئاو له‌ نۆرلاند هه‌ستاوه‌

ئه‌و ئاوه‌ی له‌ هه‌رێمی نۆرلاند هه‌ستاوه،‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام بارودۆخه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و هه‌رێمه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ هه‌موارتره‌. ئینستیتیووتی که‌شوهه‌واییش خه‌ڵکی ناوچه‌ی یێمتلاندی وریا کردووه‌ته‌وه‌، که‌ ئاستی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پارێزگه‌که‌ دوور نییه‌ به‌جارێ هه‌ستێت. ئاماره‌کانی ئینستیتیووته‌که‌ دیاری خستووه‌ که‌ ئاوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بۆ یه‌ک دوو ڕۆژی تریش هه‌ر به‌رز ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ژوورووی ئه‌وێ‌دا پێ ده‌چێت گه‌یشتبێته‌ ئاستی هه‌ره‌به‌رزی و، بۆیه‌ گه‌لێ ڕێی ئه‌وێ که‌ گیرابوون ئه‌مڕۆ کرانه‌وه‌.  دیاره‌ دوێنی بارانێکی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌ باری و بروسکه‌ و هه‌وره‌تریشقه‌ گرفتی زۆری له‌ باشوور و ڕۆژئاوای سوێددا نایه‌وه‌، ته‌نانه‌ت بنکه‌که‌ی خاوێنکردنه‌وه‌ی ئاو له‌ ئیۆرێبرو بروسکه‌ لێی دا و ئاسنه‌ڕێی گه‌لێ شوێنی پێوه‌ گلاو  و کاره‌بای ده‌یان هه‌زار ماڵی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بڕا و ئاگرێکی گه‌وره‌یش له‌ دارستانێکی شاری یۆتۆبۆریدا که‌وته‌وه‌، که‌ له‌وه‌یه‌ بروسکه‌ نایبێته‌وه‌.